(سبەی):
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، هه‌وڵ ده‌دات له پێكهاته‌ی سوننه نزیك ببێته‌وه‌و پشتیوانی‌یان به‌ده‌ست بهێنێت، ئەوکارەشی لەڕێگەی سعودیەوە دەکات.
بەپێی راپۆتێكی په‌یمانگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌مەریكایه، حه‌یده‌ر عه‌بادی هه‌وڵه‌كانی چڕكردوەته‌وه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی سوننه‌كانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت دۆخی ئاسایشی ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكات.
راپۆرتەکە ئاشکرای کردوە؛ عه‌بادی ده‌یه‌وێت پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتو، دۆخی ناوچه سوننه نشینه‌كان ئارام ببنه‌وه و دژایه‌تیی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی به‌غدا نه‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعودیه گفتوگۆی كردوه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ریاز ناوبژیوانی عه‌بادی و سوننه‌كان بكات، به‌ڵێنیشی داوه ماف و داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكات.