(سبەی):
هێزە هاوبەشەکانی عێراق له سنوری ناحیه‌ی زومار هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، له پردێ و مه‌خموریش جارێكی دیکە شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه و پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان چه‌كی قورس دژی یەکتر به‌كارده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه كه نه‌یوست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان له میحوه‌ری زومار، سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان بۆ ماوه‌ی چه‌ند سەعاتێک تۆپباران كردوه.
بەوتەی سەرچاوەکە؛ له به‌رامبه‌ردا هێزی پێشمه‌رگه تۆپبارانی هێزه عێراقییه‌كانیان كردوه، زانیاریشان به‌ده‌ست گه‌یشتوه كه هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در و مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه و سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی هێزه عێراقییه‌كان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
هاوكات، خان عه‌لی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی لالش له حه‌شدی شه‌عبی به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: ئامانجی هێزه عێراقییه‌كان گه‌یشتنه به خاڵی سنوری فیشخابور و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پردی سحێلا.
له سنوری ناحیه‌ی پردێ و مه‌خموریش شه‌ڕ له نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه، پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان بەچەکی قورس بۆردومانی یه‌كتر دەکەن.
پێشتریش هێزە عێراقییەکان ماوەی (24) سەعاتیان بۆ پێشمەرگە دیاری کردبو تا لەو خاڵە سنورییە پاشەکشە بکەن و رادەستی سوپای عێراقی بکەن، بەڵام تائێستا ئەو خاڵە سنورییە رادەست نەکراوەتەوە.