سەرۆکەکەیان دەسوتێنن

مەراسیمی سوتاندنی تەرمی سەرۆکی پێشوی تایلەند

(سبەی):

دوای ساڵێک لە مردنی، مەراسیمی سوتاندنی تەرمی سەرۆکی پێشوی تایلەند دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بانکوکی پایتەخت مەراسیمی سوتاندنی تەرمی بۆمیبۆن ئەدولیادیج سەرۆکی پێشوی تایلەند بە ئامادەبونی سەدان هەزار کەس دەستی پێکرد.

مەراسیمی سوتاندنی تەرمی سەرۆک پێنج رۆژ دەخایەنێت، کە مەراسیمێکی ئاینی بوزییەکانە و سەدان هەزار هاوڵاتی و گەورە پیاوانی ئاینی و دەسەڵاتداران و بەرپرسانی ئەو وڵاتە تیایدا ئامادە دەبن.

بەرپرسانی تایلەند ئاشکرایان کرد؛ مەراسیمەکە (90) ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان کراوە.

ماوەی ساڵێکە وڵاتی تایلەند پرسە بۆ کۆچی دوایی بۆمیبۆنی پاشای وڵاتەکە دەگێڕێت، کە زۆرینەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە بە سیمبولی سەربەخۆیی وڵاتەکەیان دەزانن.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە