(سبەی):
بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند؛ عێراقییەکان شکستیان بە پیلانی ئەمەریکا و ئیسرائیل هێناوە و بڕیاری سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم بریارێكی چاوه‌روانكراو بو.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی له ئەنجومەنی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی کۆماری ئیسلامی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌راوێزی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ میقداد جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند؛ زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق یه‌كپارچه‌یی و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌یان ده‌وێت.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسەی کۆماری ئیسلامی ئێران له كاتێكدایه، ئه‌و وڵاته به توندی دژی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم وه‌ستاو یه‌كه‌م وڵاتیش بو كه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان راگرت.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، عێراقییه‌كان سه‌ركه‌وتوبون له شكستپێهێنانی ئه‌و پیلانه‌ی كه ئه‌مەریكا و ئیسرائیل له‌پشتیه‌وه بون، کە مەبەستی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان کە رۆژی (25)ی ئەیلولی ئەمساڵ ئەنجامدرا.