(سبەی):
عێراق و توركیا رێككه‌وتون له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌وازه‌یه‌كی سنوری نوێ له فیشخابور، لەبری خاڵی سنوریی ئیبراهیم خەلیل.
بوڵه‌نت توفه‌نكجی، وه‌زیری گومرك و بازرگانی توركیا رایگه‌یاند؛ له کاتی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیدا بۆ ئه‌نكه‌ره، هاوڕایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا دروستبوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دوه‌مین ده‌روازه‌ی سنوری نێوان عێراق و توركیا.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوە کە حكومه‌تی عێراق خواستی هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه سنورییه نوێیه.
وه‌زیری گومرك و بازرگانی توركیا ئاشکرای کرد؛ دوای گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست پێده‌چێت ده‌روازه‌ی سنوری ئۆڤاكۆی بكرێته‌وه كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردو شاری موسڵ له عێراق و ئۆڤاكۆی له توركیا و ده‌بێته جێگره‌وه ده‌روازه‌ی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل.