(سبەى):
“حه‌یده‌ر عه‌بادی ناكه‌وێته داوی پێشنیازی سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆمەکەى هەرێمى کوردستان”، ئەوە وتەى په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسایە کە پێیوایە پێشنیازەکەى حکومەتى هەرێم، چونكه ئه‌وه یاریكردنه به وشه.
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه به كه‌سایه‌تییه‌كی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناسراوه، رایگه‌یاند؛ حه‌یده‌ر عه‌بادی ناكه‌وێتـه داوی پێشنیازی سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆم، “چونكه سڕكردن جۆرێكه له فێڵكردن و یاریكردن به وشه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه و به‌مانای دانپێدانان به ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌دا دێت”.
ئەو بەپێویستى دەزانێت له‌سه‌ر حكومه‌ت و به‌رپرسانی هه‌رێم دان به شكستی خۆیاندا بنێن و ئه‌نجامی ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و پابه‌ندبن به بنه‌ماكانی ده‌ستوری عێراقه‌وه.