(سبه‌ی):
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت: سڕكردنی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم سه‌لماندی بڕیاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی هه‌ڵه‌بو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیاش ده‌ڵێت: پاشه‌كشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باكوری عێراق بۆ پێشنیازی سڕكردنی ریفراندۆمه‌كه‌یان هه‌نگاوێكی باشه به‌ڵام هێشتا ئه‌و هه‌نگاوه به‌س نییه.
بیناڵی یەڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند: سڕكردنی ریفراندۆم سه‌لماندی بڕیاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی هه‌ڵه‌بو، هه‌رێمیش هه‌ر بڕیارێك بدات ئه‌نجامه خراپه‌كانی ریفراندۆم ساڕ‌ێژ ناكات.
وتیشی: توركیا و عێراق و ئێران رێكه‌وتون له‌سه‌ر پێكه‌وه‌كاركردن بۆ گه‌ڕنه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه و له‌گه‌ڵ عێراقیش رێككه‌وتون بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێ.
هاوكات مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وه‌زیری ده‌روه‌ی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا كۆسۆڤیه‌كه‌ی له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت رایگه‌یاند: پاشه‌كشه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی باكوری عێراق بۆ سڕكردنی ریفراندۆمه‌كه‌یان هه‌نگاوێكی باشه به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌ش به‌س نییه‌و ده‌بێت ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه به ته‌واوه‌تی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
وتیشی: ئه‌وه‌ی له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، ته‌نها خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بو، هاوكات ریفراندۆمه‌كه یه‌كریزیی هه‌رێمی كوردستانیشی تێكدا.