(سبەی):
كه‌مبونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم له (600) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌وه‌ی بۆ (200) هه‌زار به‌رمیل، حكومه‌تی هه‌رێم روبه‌ڕوی قه‌یران و شكستێكی گه‌وره‌كرۆدته‌وه، به‌هۆیه‌وه حكومه‌ت چیتر توانای دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نامێنێت، چونكه كۆی داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به داهاتی نه‌وته‌وه له نزیكه‌ی (850) ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ (160) ملیۆن دۆلار داده‌به‌زێت.
رۆژ له دوای رۆژ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند كه‌س و هێزولایه‌نێكی سیاسی روبه‌ڕوی شكست زیاتر و قه‌رانی گه‌وه‌ر ده‌بێته‌وه، هێشتا مه‌ترسی شه‌ڕی نه‌خوازراوی ناوچه دابڕێندراوه‌كان له‌دوای له ده‌ستدانی (51٪)ی له‌ده‌ستدانی خاكی هه‌رێمی كوردستان نه‌ڕه‌ویته‌وه.
ئه‌و دۆخه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم به‌سه‌ر هه‌رێمدا ها، كه بێ خوێندنه‌وه بۆ دۆخی هه‌رێم بێ گوێدانه هۆشداریی ولاتان هه‌ر سور بو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت كابینه‌ی هه‌شته‌م له‌دوای دروستبون و سه‌رهه‌ڵدانی داعشه‌وه، وه‌ك بیانویه‌ك بۆ په‌رده‌پۆشكردنی شكسته‌كانی هه‌ر رۆژه و هه‌رێمی كوردستانی روبه‌ڕوی قه‌یرانێك كردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت سیستمی چاره‌كه موچه‌ی به‌زۆر به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا سه‌پاند، هاولاتیانی توشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی دارایی كرد و بێكاری و وه‌ستانی پرۆژه‌كانی به‌دواداهات.
ئێستا جارێكی تری سیاسیه‌تی شكست خواردوی، به‌شێك له‌ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه به‌هۆی ریفراندۆمه ئه‌نجام سڕكراوه‌كه‌وه هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕوی چه‌ند قه‌یرانی تر بۆته‌وه، وه‌ك داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوریه‌كان و له‌ده‌ستدانی ده‌یان كێڵگه‌ی نه‌وت، حكومه‌ت هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی نه‌ما تاموچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێدابین بكات.
به‌جۆرێك كه‌پێش ریفراندۆم رۆژنه هه‌رێم (600) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌رۆژێكدا، هه‌نارده ده‌كرد ئێستا (200) هه‌زار حكومه‌ت به‌داهاتی ناوخۆ و داهاتی نه‌وته‌وه زیاتر له (850) ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بو ئێستا داهاته‌كه‌ی ته‌نها (160) ملیۆن دۆلاره، به‌هۆی ئه‌وشكستانه‌وه حكومه‌ت توانای دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نامێنێت، هه‌روه‌ك چۆن به‌رله ریفراندۆم مانگانه له (15)ی هه‌مو مانگێكدا تاكۆتایی مانگ موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی دابه‌شده‌كرد، ئیستا له‌م مانگه‌دا له (15) مانگه‌وه دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگه‌یاندوه، هیچ وه‌زاره‌تێكی تری رانه‌گه‌یاندوه.
حكومه‌تی هه‌رێمی ماوه بۆدرێژكراوه به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه هه‌ریه‌ك له كێڵگه نه‌وتیه‌كانی بای حه‌سه‌ن و ئاڤانه و باباگوڕگوڕو خه‌بازو چه‌مه‌بۆر و خورمه‌ڵه‌ی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وانه‌شی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ده‌ستی بدات خورمه‌ڵه و عه‌ین زاله‌یه، ئه‌وانه‌شی له‌ده‌ستیدا ماوه (110) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه له‌تاوكێ و (40) هه‌زار له‌شێخان‌و (20) هه‌زار له‌ته‌ق ته‌ق‌و له‌گه‌رمیانیش (6) هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدایه كه به‌هه‌موی نزیكه‌ی (200) هه‌زار به‌رمیل ده‌كات.
حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چاره‌كه موچه‌ی یه‌ك مانگی فه‌رمانبه‌ران (520) ملیۆن دۆلاری پێویسته، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و خه‌رجی وه‌زاره‌ت‌و خه‌رجی به‌رده‌ست، ئه‌وه‌ی شكی ده‌بات مانگانه ته‌نها (160) ملیۆن دۆلاره كه خۆشی نازانێت بیدات به‌چی.