(سبەی):
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی وزه‌ی عێراق رایدەگەیەنێت؛ ته‌نها هێزه‌كانی سه‌ر به به‌غدا ئیداره‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن و جەختیش دەکاتەوە لەوەی، حكومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێت ته‌واوی نه‌وت و فرۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كان كۆنترۆڵ بكات.
قاسم ته‌میمی، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی وزه‌ی عێراق به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند، ئێستا كێڵگه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوك به‌هاوبه‌شی هه‌رێم و به‌غداد به‌رێوه‌نابرێن و ته‌نها هێزه‌كانی سه‌ر به به‌غداد كۆنترۆڵیان كردون.
ئاماژەی بەوەشکرد، حكومه‌تی فیدراڵ ده‌یه‌وێت نه‌وت و فرۆكه‌خانه و ده‌روازه سنوریه‌كان كۆنترۆڵ بكات.