(سبەی):
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان رێڕه‌وی سنوریی و فڕۆكه‌خانه‌كان راده‌ستی حكومه‌تی به‌غداد بكه‌ن.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له ریكس تیلرسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكاوه پێگه‌یشتوه.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا داوایكردوه حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا ده‌ست به دیالۆگ بكه‌ن و رایگه‌یاندوه، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كات و له سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی به‌سه‌ر كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه‌كانی تردا تێده‌گات.
له‌به‌رامبه‌ردا عه‌بادی وتویه‌تی: حكومه‌ت سوره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی یاسا و ده‌ستور له هه‌مو ناوچه‌كان و ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان رێڕه‌وه سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی بكه‌ن.