(سبەی):
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مەریكا ناسراو بە (پنتاگۆن) ئاشكرایكرد، له شه‌ڕی داعشدا مه‌شقیان به (120) هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراق كردوه، له رزگاركردنی موسڵیشدا، هه‌زار و (500) سه‌ربازی عێراقی كوژراون و هەشت هه‌زاری دیكه بریندار بون.
پنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه، له‌چه‌ندین بواردا هاوكاریی عێراقیان كردوه و تائێستاش به‌رده‌وامن، تێچوی هاوكارییه‌كانیش گه‌یشتۆته (14) ملیار‌و (300) ملیۆن دۆلار.
په‌نتاگۆن ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هاوپه‌یمانان مه‌شق و راهێنانیان به (120) هه‌زار ئه‌فسه‌ر‌و سه‌ربازی عێراقی كردوه، راهێنانه‌كانیش سه‌رجه‌م بواره سه‌ربازییه‌كانی گرتوه‌ته‌وه‌و به‌هۆی هاوكاریی و كۆمه‌كه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، (95%)ی ئه‌و خاكانه رزگاركراون، كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبون.
سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕی رزگاركردنی موسڵیش، په‌نتاگۆن ده‌ڵێت: له‌و شه‌ڕه‌دا هەزار و (500) كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كوژراون و هه‌شت هه‌زاری تر بریندار بون.