(سبەی):
حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنوری پارێزگای دیاله، له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رده‌هێنێت و ده‌یانبه‌ستێته‌وه به حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه.
ره‌عد ئه‌ڵماس، نوێنه‌ری پارێزگای دیاله له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگەیاند، به بڕیارێكی حكومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و ناوچه كێشه له‌سه‌رانه‌ی پارێزگای دیاله كه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه كۆنترۆڵكراون، به‌ستراونه‌ته‌وه به‌حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه.
سایتی سۆمه‌رییه نیوز له زاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆر له فه‌رمانگه‌كانی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی خراپ و نایاسایی به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
ره‌عد ئه‌ڵماس وتوشیه‌تی: پێویسته حكومه‌تی به‌غداد رێوشوێنی یاسایی له به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری زۆرێك له فه‌رمانگه‌كان بگرێته به‌ر، چونكه له‌سه‌ر بنه‌مای حیزبیی دانراون.