(سبەی):
باڵیۆزی عێراق له توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت؛ حكومه‌تی ئه‌نكه‌ره هاوكاری عێراقه له رێوشوێنه‌كانی سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان، له دۆسیه‌كانی نه‌وت و فڕۆكه‌خانه و ده‌روازه‌ی سنورییه‌كانیشدا له‌گه‌ڵ به‌غدا هاوهه‌ڵوێسته.
هیشام عه‌له‌وی، باڵیۆزی عێراق له ئه‌نكه‌ره له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیكی روسی ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، توركیا ئاماده‌یه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك بڕیاره‌كانی به‌غدا جێبه‌جێ بكات، سه‌باره‌ت به ده‌روازه سنورییه‌كان و گه‌شتی فڕۆكه بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵیدا بن.
عه‌له‌وی رونیشیكردۆته‌وه، به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاندوه، ئاماده‌ن دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن و هه‌نارده‌ی نه‌وت ته‌نها له رێگه‌ی عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.
ئاژانسه روسیه رایگه‌یاندوه عێراق داوای له توركیا كردوه، پاره‌ی نه‌وت راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی بكرێت، بۆئه‌وه‌ی بخرێته ناو داهاتی گشتییه‌وه و به‌هاوسه‌نگی به‌سه‌ر عێراقییه‌كاندا دابه‌شبكرێت.