کەنەدا هاوکارییەکانی راگرتوە

راهێنانێکى هێزەکانى کەنەدا بۆ پێشمەرگە

(سبەی):

حکومەتی کەنەدا بڕیاریداوە سەرجەم کار و چالاکییە سەربازیی و هاوکارییەکانی لە عێراق و هەرێمى کوردستان رابگرێت.

حکومەتی کەنەدا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە؛ بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەمدواییانەی نێوان هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، بڕیاری داوە کار و چالاکییە سەربازییەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ ماوەیەکی نادیار رابگرێت.

حکومەتی کەنەدا چارەسەرنەکردنى ناکۆکی و کێشەکانى ناوخۆى عێراقى لە ماوەی سێ ساڵدا بە “جێى شەرم” ناوبردوە.

هەر بەپێى ئەو بڕیارە؛ حکومەتى کەنەدا فەرمانى بە (200) راوێژکار و پلەداری سەربازیی وڵاتەکەى کردوە هاوکاریی و مەشق و راهێنانەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە رابگرن.

ئێستا (200) راوێژکار و پلەدار و نزیکەی (50) کارمەندی تەندروستی و بەهاناوەچون و ژمارەیەک کۆپتەر و کەرەستەی سەربازیی کەنەدی لە هەرێمی وکوردستان و عێراقدان کە هاوکارییان پێشکەشکی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دەکرد بۆ روبوڕوبونەوەی تیرۆر و شەڕی داعش.

هەر لەو چوارچێوەیەدا جەی جۆنسۆن وتەبێژی سوپای کەنەدا بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندوە کە بەهۆی ئەو شەڕ و پێکدادانەی لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی عێراق رو دەدات سەرجەم کار و چالاکییە سەربازییەکانى راگرتوە، بەڵام وتویەتى: “ئەگەر ئەو دۆخە ئاسایی ببێتەوە ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاری و مەشق بە هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانی دیکە لە عێراق”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە