عێراق؛ لەسەر حەشد و موهەندیس وەڵامى ئەمەریکا دەداتەوە

عەبادى و ئەبو مەهدى موهەندیس

(سبەى):

لەسەر ناوهێنانی فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی بە تیرۆرست، وەزارەتی دەرەوەی عێراق وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەداتەوە.

ئەحمەد مەحجوب وتەبێژى وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیاندوە؛ ناو هێنانی ئەبو مەهدی موهەندیس بە تیرۆرست لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاوە جێگای سەرسوڕمانە.

ئەو جەختى لەوەکردوەتەوە کە؛ حەشدی شەعبی بەشێكە لە هێزە چەكدارەكانی عێراق و بە فەرمانی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق كار دەكات و كارەكانیشی بە یاسا رێكخراوە، ئەبو مەهدی ‌موهەندیسیش جێگری ‌سەرۆكی ‌دەستەی ئەو هێزەیە و قوربانی ‌گەورەی ‌داوە لە شەڕی ‌عێراق دژ بە  تیرۆردا.

وتەبێژەكەی ‌وەزارەتی‌ دەرەوەی ‌عێراق لێدوانی وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكای بە نا واقیعی ناوبردوە و داوای ‌لە وەزارەتی ‌دەرەوەی ‌ئەمەریكا كردوە پێداچونەوە بەو لێدوانەدا بكات.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە