(سبەی):
بانگەوازێک بۆ هاوکاریی پێشکەشی پەرلەمانی یەکێتی ئەورپا دەکرێت و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: “ئه‌وروپییه‌كان پێیانوایه ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی مه‌له‌فی ریفراندۆمیان كردوه سه‌ركه‌وتو نه‌بون”.
شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌مین به‌كر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان، بانگه‌وازێكیان راده‌ستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و جێگری به‌رپرسی دیسكی عێراق كرد.
لەوبارەیەوە شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ ئه‌وروپییه‌كان پێیانوایه ئه‌وانه‌ی ئیداره‌ی مه‌له‌فی ریفراندۆمیان كردوه سه‌ركه‌وتو نه‌بون و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كورد به رێگه‌ی گفتوگۆ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر بكات.
وتیشی: “زۆربەی وڵاتان و دۆستەکانمان لەسەر ئاستی جیهان پێیان راگەیاندین کە ریفراندۆم لەم کاتەدا گونجاو نییە، بەڵام بەرپرسانی هەرێم بێ گوێدانە پێشنیار و رێنماییەکان، ریفراندۆمیان ئەنجامدا و ئەمەش بوە هۆی سەرهەڵدانی قەیران ناکۆیی لە ئاستی ناوخۆ و عێراقدا”.