سزاکانی مەدرید رەتدەکاتەوە.. کەتەلۆنیا سورە لەسەر سەربەخۆیی

سەرۆکی کەتەلۆنیا سورە لەسەر سەربەخۆیی هەرێمەکەی

(سبەی):

سەرۆکی دورخراوەی هەرێمی کەتەلۆنیا، بڕیارەکانی ئیسپانیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمەکە رەتکردەوە و داوای هەڵوێست لە خەڵک دەکات.

کارلۆس پۆگدیمۆنت، سەرۆکی لەکارخراوی هەرێمی کەتەلۆنیا، بڕیارەکانی حکومەتی ئیسپانیای بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمەکە رەتکردەوە و داوای لە خەڵکی هەرێمەکە و لایەنگرانی کرد بەشێوەیەکی دیموکراتییانە روبەڕوی ئەو بڕیارانە ببنەوە.

دوێنێ هەینی، ماریانۆ راخوای، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا بڕیاریدا بە لەکارخستنی سەرۆکی هەرێم و حکومەت و فەرماندەی پۆلیسی کەتەلۆنیا و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە (21)ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ.

هاوکات، ئەنجومەنی پیرانی ئیسپانیا بەزۆرینەی دەنگ بڕیایدا بە کاراکردنی مادەی (155)ی دەستور، کە رێگە بە حکومەتی ناوەندی دەدات کە خۆبەڕێوەبەری کەتەلۆنیا هەڵپەسێرێت و بەرپرسانی هەرێمەکە لەکار دوربخاتەوە و بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە بدات.

رێوشوێنەکانی حکومەتی ئیسپانیا دوای ئەوەهات، کە دوێنێ هەینی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریاندا کار بە ئەنجامدانی ریفراندۆمەکەی سەرەتای ئەم مانگە بکەن و سەربەخۆیی و جیابونەوەیان لە ئیسپانیا راگەیاند.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە