ئه‌مەریكا: دوای داعشیش لە عێراق و سوریا دەمێنینەوە

تانکێکی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان

(سبەی):

سوپای‌ ئه‌مەریكا ئاشكرای‌ ده‌كات، به‌ئامانجی‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی‌ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان ‌و میلیشیاكانی‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا، دوای‌ كۆتایی هاتنی‌ داعش هێزه‌كانیان له‌ عێراق ‌و سوریا ده‌هێڵنه‌وه‌.

ژه‌نەراڵ پۆڵ فۆنك فه‌رمانده‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند: هێزه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دور ‌و درێژ له‌ عێراق ‌و سوریادا ده‌مێننه‌وه‌، چونكه‌ دوای‌ داعش مه‌ترسییه‌كانی‌ تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا كۆتایی‌ نایه‌ت.

ئاژانسی‌ سكای‌ نیوز له‌ زاری‌ فه‌رمانده‌كه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مەریكاوه‌ بڵاوی كردوەته‌وه‌، مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق ‌و سوریا بۆ ئه‌وه‌یه‌، به‌ره‌نگاری‌ پاشماوه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش ‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان ‌و میلیشیاكانی‌ ئێران ‌و هه‌ژمونی‌ ئه‌و وڵاته‌ به‌سه‌ر وڵاتانی‌ ناوچه‌كه‌ ببنه‌وه‌.

رونی كردوەته‌وه‌، هۆكارێكی‌ دیكه‌ی‌ مانه‌وه‌ی‌ سوپای‌ ئه‌مەریكا له‌ عێراق ‌و سوریا، مه‌شقپێكردن‌ و هاوكاریی كردن ده‌بێت بۆ هێزه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە