(سبه‌ی):
وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش تۆمه‌ته‌كانی روسیا ره‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به وێرانكردنی شاری ره‌ققه له كاتی ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی شاری ئه‌و شاره‌دا.
رایان دیلۆن له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی نۆڤۆستی روسیا رایگه‌یاندوه، له‌ئێستادا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی نه‌بێته قوربانی.
وتیشی، ته‌واوی به‌رپرسیارێتی وێرانكاریی شاری ره‌ققه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی چه‌كدارانی داعش.
رایان دیلن راشیگه‌یاندوه، هه‌مو ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا به‌كاریانهێناوه، كه‌متر له (1%)ی بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی قوربانیی له نێو ریزی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا لێبكه‌وێته‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاندبو، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شاری ره‌ققه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی سڕیوه‌ته‌وه و هاوشێوه‌ی شاری دریسدنی ئه‌ڵمانیای لێكردوه له ساڵی (1945).