(سبه‌ی):
له سێیه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نباردا، هێزه عیراقیه‌كان به ئاراسته‌ی هه‌ردو قه‌زای قائیم و راوه له‌پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن.
ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی گونده‌كانی ئه‌لعه‌وانی، جه‌بابی باكور و زه‌لله‌یان له نزیك قه‌زای راوه كۆنترۆڵكردوه و توانیویانه (25) چه‌كداری داعش له‌و سێ گونده بكوژن.
هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوكرده‌وه، هێزه‌كانیان به‌درێژایی (9) كیلۆمه‌تر له میحوه‌ری باشوری قه‌زای قائیم پێشڕه‌ویان كردوه و له پێشڕه‌ویش به‌رده‌وامن.
حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ته‌نها پێنج كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی قه‌زای قائیمه‌وه دورن.