(سبه‌ی):
كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و په‌روێزخان ره‌تده‌كاته‌وه.
كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یكدا رایگه‌یاندوه، تائێستا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی په‌روێزخان وحاجی ئۆمه‌ران و هه‌تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و دو ده‌روازه سنورییه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق داخراون.
كونسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، گه‌شتیاران و خاوه‌نكاران ده‌توانن سود له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ وه‌ربگرن بۆ ئاڵوگۆڕی بارزگانی و گه‌شتیاری.