(سبه‌ی):
هه‌ندێك كه‌س به‌راوردی پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌مه به‌راوردكردنێكی دروسته؟
كه‌ته‌لۆنیا شه‌ش رۆژ دوای هه‌رێمی كوردستان ریفراندۆمی كرد، به‌ڵام پێش هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌ردو هه‌رێمه‌كه به‌یه‌كتر به‌راورد بكرێت.
ره‌نگه دیارترین خاڵی جیاوازیی نێوان كه‌ته‌لۆنیا و هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بێت، گه‌لی كه‌ته‌لۆنیا وه‌كو گه‌لی كورد دابه‌ش نه‌بوه به‌سه‌ر چوار وڵات‌دا، كه هه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆیان دابنێن وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا و ئێران و ته‌نانه‌ت سوریاش به‌رامبه‌ر به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكه‌ن، ئه‌مه سه‌رباری روبه‌ڕوبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق.
به‌ڵام خاڵێك كه كه‌ته‌لۆنیا و هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌خات، ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له دژی ریفراندۆمی هه‌ردو هه‌رێمه‌كه وه‌ستانه‌وه و ره‌تیانكرده‌وه.
سه‌ره‌راِی جیاوازی بارودۆخی جیۆپۆله‌تیكی، له‌روی ئاماده‌كارییه‌كانه‌وه، كه‌ته‌لۆنیا و هه‌رێمی كوردستان زۆر له یه‌كتره‌وه دورن، كه‌ته‌لۆنیا له په‌رله‌مانه‌وه بڕیاریدا له‌سه‌ر ریفراندۆم و هه‌ر په‌رله‌مانیش سه‌ربه‌خۆیی راگه‌یاند، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان كاتێك بڕیار له‌سه‌ر ریفراندۆم درا، په‌رله‌مان په‌كخرابو، كاتێكیش بڕیار له‌سه‌ر سڕكردنی ئه‌نجامی ریفراندۆم درا، په‌رله‌مان كه نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌كات ته‌نیا ته‌ماشاكه‌رێك بو.
له هه‌رێمی كوردستان كاتێك بڕیار له‌سه‌ر سازدانی ریفراندۆم درا، حكومه‌ت ماوه‌ی دو ساڵ بو به‌ده‌ست قه‌یرانێكی دارایی سه‌خته‌وه ده‌یناڵاند، به‌جۆرێك تائێستاش حكومه‌ت ناتوانێت مانگانه یه‌ك له‌سه‌ر چواری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات، به‌ڵام كه‌ته‌لۆنیا كاتێك بڕیاری له ریفراندۆم دا، له لوتكه‌ی گه‌شه‌ی ئابوریی خۆیدایه.
بڕیاردان له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا، وه‌كو بڕیاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ سازدانی ریفراندۆم بڕیارێك نییه كه به‌باشی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لێكه‌وته‌كانی نه‌كرابێت، رۆژنامه‌ی (ته‌له‌گراف)ی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ: شاره‌زایانی بواری دارایی له كه‌ته‌لۆنیا ئێستا كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌ركردنی دراوێكی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به هه‌رێمه‌كه‌یان، ئامانجیان له‌م هه‌نگاوه ئه‌وه‌یه دراوه‌كه‌یان نه‌كه‌وێته ژێر كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا و بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپاوه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاشكرایكردوه، ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌ی كه پسپۆڕانی كه‌ته‌لۆنیا ده‌یانه‌وێت دروستی بكه‌ن، جۆره دراوێكی هاوشێوه‌ی دراوی ئه‌سیریۆم و بیتكۆین-ه كه دو دراوی ئه‌لیكترۆنین و له‌چوارچێوه‌ی سیستمێكی هاوبه‌شی كۆمپیوته‌ریدا مامه‌ڵه‌یان پێوه ده‌كرێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی كه‌ته‌لۆنیاوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له‌ژێر كاریگه‌ری قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابوری و داراییدایه، نه‌ك هه‌ر بیری له دروستكردنی دراوێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌كردوه‌ته‌وه، به‌ڵكو هیچ رێوشوێنێكیشی نییه بۆ روبه‌ڕبونه‌وه‌ی باری خراپی دارایی و ئابوری ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری به‌خۆوه بینی.
ئه‌مانه هه‌ندێك به‌راوردكاری بون، كه واده‌كات بوترێت پرۆسه‌ی كاركردنی بۆ سه‌ربه‌خۆیی له نێوان كه‌ته‌لۆنیا و هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه پرۆسه‌یه‌ك بێت ته‌نیا ئاره‌زوی گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنوسین كۆیكردبنه‌وه، نه‌وه‌ك كاركردن بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه.