(سبەی):
گۆڤارێکی ئه‌مەریكی بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه؛ توركیا و ئێران هه‌وڵه‌كانی بارزانی بۆ مانه‌وه له‌پۆسته‌كه‌یدا له‌وانه ئاشتبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا به‌غدا ره‌تده‌كه‌نه‌وه و بۆیە پێدەچێت ئاماده‌بێت ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت.
گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مەریكی بڵاوی كرده‌وه، پێده‌چێت مه‌سعود بارزانی ئاماده‌بێت ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ببێت و پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی راده‌ستی كه‌سێكی دیکەی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بكات، هه‌رچه‌نده له پۆسته حیزبیه‌كه‌یدا وه‌كو سه‌رۆكی پارتی ده‌مێنێته‌وه.
كه‌مال چۆمانی، توێژه‌ر له په‌یمانگای ته‌حریر بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه باره‌گاكه‌ی له‌واشنتۆنه به نیوزویكی وتوه :”ده‌ستبه‌رداربونی بارزانی دانپێدانانێكه به‌شكستی ریفراندۆم و بارزانی بۆی ده‌ركه‌وتوه كه عێراق و ئێران و توركیا و ته‌نانه‌ت یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مەریكا خۆشحاڵ نین به‌كاركردن له‌گه‌ڵیدا، مانه‌وه‌ی ئه‌و له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیدا هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.
هەر لەوبارەیەوە، عه‌بدوڵا حه‌وێز چاودێری كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست به‌نیوزویكی وتوه: پۆسته‌كه‌ی بارزانی هه‌ڵده‌په‌سێردرێت یان هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه، جێگره‌وه‌ی دیفاكتۆی مه‌سعود بارزانی، برازاكه‌ی ده‌بێت، نیچێرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ند مه‌سرور بارزانی كوڕی مه‌سعود بارزانی ده‌بێت.
به‌پێی گۆڤاره‌كه مه‌سرور بارزانی رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێڕاوه له رێكخستنی ریفراندۆم. ئه‌و ریفراندۆمه‌ی باوكی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو ئه‌نجامه‌كه‌ی سڕكرد، به‌و ئومێده‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رازی ببێت گفتوگۆ بكات، لەبەرامبەردا عه‌بادی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بارزانی ره‌تكرده‌وه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ده‌كات.
گۆڤاره‌كه بڵاوی کردوەتەوە؛ شكستی ریفراندام و له‌ده‌ستدانی به‌شێكی زۆری خاك و بڕیاری دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌مو ئه‌مانه پاڵنه‌ربون بۆئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بارزانی بكات.
نیوزویك ئاشكرای كردوه؛ هه‌وڵه‌كانی بارزانی بۆ مانه‌وه له پۆسته‌كه‌یدا له‌وانه له ئاشتبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، پێده‌چێت لێپرسراوانی رۆژئاواش بیانه‌وێت رۆڵی بارزانی له‌شه‌ڕی داعش نادیده بگرن و له‌پێناو رازیی كردنی عه‌بادی فشار بخنه سه‌ر بارزانی بۆئه‌وه‌ی ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه.
هەرچەندە، تائێستا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بارزانی به ره‌سمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، ره‌نگه بارزانی جارێكی دیکە ته‌حه‌دای فشاری نێوده‌وڵه‌تی ببێته‌وه و سواری شه‌پۆلی كاردانه‌وه‌كان ببێته‌وه له‌جیاتی رازیبون به واقیعه‌كه.
هەر ئەمڕۆ جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: نامەیەکیان لە مەسعود بارزانییەوە پێگەیشتوە کە لە کۆبونەوەی سبەینێی پەرلەماندا دەخوێندرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان بارزانی، بەبیانوی کۆتایی هاتنی ویلایەتەکەی و رازی نەبون بە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکە کە لە (20/8/2015)ەوە کۆتایی هاتوە، بارزانی دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت، بەڵام دەیەوێت لە گۆڕەپانی سیاسی بمێنێتەوە.
mn shak dakam barzany asly kurd be!!!!!!!! petan sayr nabe kasayaty kurd u mrovy kurd shary xoy shor naka bo dasalat u play payaw para, kurd rqy la xaen u xo froshakana kurd marda, kurd sarbarza, am sifatana hichy la barzany da nya bgra gsht sifatakany barzany pechawanay sifaty taky kurda, kawabe abe ba asl kurd nabe am qsatan pe sayr nabe xoshy jarek wty rachalaky ema agaretawa bo bany klayb.