به‌کر بایز
له‌ڕاستیدا گومانم له‌وه‌دا نیه که هیچ گه‌ل و میلله‌تێک له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا به‌قه‌ده‌ر کورد شکسته‌کانی به ناخی مێژودا شۆڕ بوبنه‌وه مه‌گه‌ر گه‌لی جوله‌که، که ئه‌وانیش نزیکه‌ی دو هه‌زار ساڵ توشی شکست و نه‌هامه‌تی و قڕ کردن و ئاواره‌یی بونه‌وه، به‌ڵام هرتزل و بنگۆریۆن توانیان شکسته مێژویه‌کانیان بکه‌ن به سه‌رکه‌وتنی گه‌وره بۆ گه‌له‌که‌یان و‌ئێستا ئیسڕائیل به‌رنده‌و پێشه‌نگی دیموکڕاسی و باڵاده‌ستی سه‌ربازییه له ناوچه‌که‌دا، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی مه‌زه‌نده‌کان پێمان ده‌ڵێن شکستی کوردان له‌هه‌ره‌سی ده‌وڵه‌تی ماده‌وه ده‌ست پێ ده‌کات به‌ڵام پرسیاری جه‌وهه‌ری ئه‌وه‌یه بۆچی کورد نه‌یتوانی له‌و ماوه دورو درێژه‌دا کۆتایی به شکسته‌کانی بێنێ؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ وڵامی پرسیاره‌که لێکدانه‌وه‌و پاساوی جۆراو جۆر باس ده‌کرێت. به‌ڵام ده‌گونجێ هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بێت که کورد نه دینێک و نه پێغه‌مبه‌رێکی تایبه‌ت به خۆی هه‌بوه، نه رێباز و ته‌ریقه‌تێک توانیویه‌تی کورد کۆبکاته‌وه نه سه‌رکرده‌یه‌ک نه میرو که‌سایه‌تیه‌ک توانیویه‌تی کورد یه‌کبخا، نه له غیابی ئه‌وانه‌شدا توانیویه‌تی سه‌رکرده‌یه‌ک یان مه‌زهه‌بێکی ئه‌فسانه‌یی (خه‌یاڵی) بۆ خۆی دروست بکات و له‌ده‌وری په‌یامه ئه‌فسانه‌ییه‌که‌ی کۆبێته‌وه.
به‌هه‌ر حاڵ تائه‌م ساته وه‌خته شکسته‌کانمان به‌رده‌وامن، به‌ڵام جه‌نابی سه‌رۆک بۆ شکستی ریفراندۆمتان :
– من دڵنیام تۆ نه‌ک هه‌ر نه‌تتوانی خوێندنه‌وه‌یه‌کی ورد و جدی بۆ روداو گۆڕانکاریه‌کانی ناوچه‌که و دنیا بکه‌یت به‌ڵکو نه‌تانتوانی دۆست و دوژمنیش له‌یه‌کتری جیابکه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده نه‌یارو دوژمنه‌کانیش ئامۆژگاریان کردن.
– من دڵنیام تۆ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی گوێ بۆ هاواری ئه‌و هێزو لایه‌نانه بگری که پێیان وتی کاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم نی یه چونکه پێداویستیه‌کانی ئاماده نین، گوێتان بۆ کۆمه‌ڵێ خانه‌نشینی سه‌ربازی و دیبلۆماسی و شه‌یتانی سیاسه‌ت گرت که‌وێنه‌یه‌کی وه‌ردیان بۆ دروست کردبوی.
– من دڵنیام قسه‌کردنێکی پڕ حەماسی و سۆزداری بێ بنه‌مای هێمن هه‌ورامی و ئومێد خۆشناوتان لا په‌سەندتر بو له قسه‌و وتاری قوڵی ده‌یان نوسه‌رو ڕۆشنبیری وه‌ک مه‌ریوان وریا قانع و ئاراس فه‌تاح و مسعود عبدالخالق و … تاد.
– من دڵنیام مه‌ترسیه‌کان هه‌ر به‌وه‌وه ناوه‌ستن که ئێوه له پرسی ڕیفراندۆمدا به‌هه‌ڵه‌داچون له به‌رئه‌وه‌ی ناخی ئه‌و به‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاشتان وێران کردوه که هه‌واداری ئێوه‌ن و پشتگیری ڕیفراندۆمیان کردوه چونکه تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش له جیاتی بیرکردنه‌وه‌ی عه‌قڵانی و تێڕامانی لۆژیکی نوقمی بیرکردنه‌وه‌ی سه‌رجیخ و سۆزداری و فێڵ له‌خۆکردنن و نایانه‌وێت که‌م و کوڕی و هۆکاره‌کان وه‌ک خۆی ببینن .
– من دڵنیام ئه‌گه‌ر وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره له شێوازی بیر کردنه‌وه و چۆنیه‌تی کارکردنتان رونه‌دات، دور نیه له‌ئاینده‌یی نزیکدا چۆن هه‌وادارانتان شانازی به (31) ی ئابه‌وه ده‌که‌ن ئاواش ئه‌م شکسته که‌مه‌ر شکێنه‌تان ببێته مایه‌ی شانازیان بڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌م شکسته نه‌بوایه پارچه‌کانی تری کوردستانیش له به‌رده‌م مه‌ترسی گه‌وره‌دا ده‌بون.
– من دڵنیام ئه‌گه‌رهۆکاری هه‌مو شکسته‌کانی تری مێژومان به‌هه‌ره‌سی ساڵی 1975 یشه‌وه دوژمنان بن ، ئه‌وا به‌رپرسی ئه‌م شکسته ته‌نیا ئێوه‌ن چونکه له‌لایه‌ک ناچار نه‌بون ڕیفراندۆم بکه‌ن له‌لایه‌کی تریش پشتیوانی مسۆگه‌ری نێوده‌وڵەتی هه‌بو .
– من دڵنیام پشتیوانی سه‌ربازی ئه‌مریکاو دۆسته ئه‌وروپیاکان له شه‌ڕی دژ به‌داعشدا ئێوه‌یان به هه‌ڵه‌دا برد له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌دا له‌کاتێکدا دڕنده‌ترین و شه‌ڕکه‌رترین هێزی عه‌قیده‌یی (داعش) له‌به‌رده‌م ته‌کنه‌لۆژیایی سه‌ربازی هه‌ره‌سی هێنا ، ده‌بوایه لێره‌دا ئێستیکتان بکردایه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌تان توشی ئه‌و شه‌ڕه نا به‌رامبه‌ره نه‌کردبایه .
– من دڵنیام نامه‌که‌ی تیله‌رسۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریکا پشتیوانیه‌کی زۆر گه‌وره بو بۆ کورد، پێشم وایه ئه‌م پشتیوانیه‌یی ئه‌مریکا له‌کاتی خۆیدا بۆ جوله‌که‌ش نه‌کراوه ، چونکه له حاڵه‌تی دوا خستنی ڕیفراندۆمدا ئه‌مریکیه‌کان به‌ڵێنی جێ به جێ کردنی مادده‌ی 140 ی ده‌ستوری و دیاری کردنی سنوری هه‌رێمیان داب‌و که زیاتر له یه‌ک سه‌ده‌یه کورد خه‌باتی بۆ ده‌کات و له حاڵه‌تی مل نه‌دانی ده‌وڵه‌تی عێڕاقیشدا ، ئه‌مریکیه‌کان دوای یه‌ک ساڵ پشتیوانی ئه‌نجام دانی ڕیفراندۆمیان ده‌کرد ، له‌هه‌ردو حاڵه‌تدا سه‌رکه‌وتنی گه‌وره بۆ کورد مسۆگه‌ر بو و توشی ئه‌و شکست و ماڵ وێرانیه‌ش نه‌ده بوینه‌وه ، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی ئه‌مریکا له نیگه‌رانیه مالی و سه‌ربازیه‌کانمان تێده‌گه‌یی و داواشی کردبو بۆ ده‌یان ساڵی تر به‌هاوپه‌یمانمان بمێننه‌وه.
پێم وایه نامه‌که‌ی تیله‌رسن یه‌ک یه‌ک که‌م و کوڕی هه‌بو ئه‌ویش ئه‌وه بو که تیایدا نه‌نوسرابو ئه‌مریکا بۆ چوار ساڵی تر پشتیوانی مانه‌وه‌ی ناشه‌رعیانه‌ی ئێوه ده‌کات له‌پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا .ئه‌گه‌ر نا دڵنیام نامه‌که‌تان قبوڵ ده‌کرد و گه‌له‌که‌شتان به قوربانی ئێوه نه‌ده‌بو.
– دڵنیام چۆن به‌ڵێنه‌کانی که‌رکوکتان نه‌هێنایه دی به‌وه‌ی هێزی پێوست ئاماده‌یه بۆ پاراستنی که‌رکوک و خۆشتان ئاماده نه‌بون وه‌ک پێشمه‌رگه تفه‌نگ هه‌ڵبگرن وپارێزگاری له که‌رکوک بکه‌ن ئاواش دڵنیام به‌ڵێنه‌کانی تریشتان ناهێننه دی که به خه‌ڵکی کوردستانتان داب‌و.
به‌ڵام جه‌نابی سه‌رۆک ئه‌وه‌ی له کۆتایدا لێی دڵنیا نیم ئه‌وه‌یه که نازانم هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بیر کردنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن به بیانوی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک رازی نییه وازبێن!، من دڵنیاتان ده‌که‌مه‌وه ته‌نیا ئه‌و خه‌ڵکانه رازی نین وازبێنی که به دروشمی حه‌ماسی و سۆزداری بێ بنه‌ما ئێوه‌یان به هه‌ڵه‌دا برد‌و سورتریان کردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم. یان به‌رپرسیاریه‌تیه‌که هه‌ڵده‌گری و وازدێنی بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوشدا سه‌رکرده‌یه‌کی تر زاتی ئه‌وه نه‌کات گره‌و له‌سه‌ر موقه‌ده‌راتی گه‌له‌که‌مان بکات. هیوادارم دوای ئه‌وه‌ی چاوێک به ئاپۆڕا حه‌ماسی و بێ بنه‌ماکانی سه‌رده‌می بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم و دیمه‌نی تراژیدی هه‌زاران ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ماڵ وحاڵی دوز خورماتو و که‌رکوکدا ده‌خشێنی و به‌راوردیان ده‌که‌ی دوا بڕیاری خۆتان بده‌ن.