ڤیدیۆ؛ هێرشکرایە سەر پەرلەمانى کوردستان

(سبەى):

ئێستا سەعات (7:10)ى شەو هێرشکرایە سەر پەلەمانى کوردستان و هێرشکرایە سەر تیمى تۆڕى میدیاى گۆڕان و کەناڵى ئین ئار تى کە روماڵى دانیشتنەکە دەکەن.

ژمارەیەک لەلایەنگرانى پارتى و بارزانى بە جلى مەدەنییەوە و بە دارەوە دەروازەى پەرلەمانیان بڕى و چونە ناو پەرلەمانەوە و هێرشیان کردە سەر ژمارەیەک رۆژنامەوان لە تیمى تۆڕى میدیاى گۆڕان و ئێن ئار تى.

بەپێى زانیارییەکان لەناو حەرەمى پەرلەماندا تەقە کراوە و لەلایەن ئەو لایەنگرانەى پارتیەوە کە لە سەرجەم دەروازەکانەوە چونەتە ناو حەرەمى پەرلەمان لە رۆژنامەنوسان دراوە.

Publié par Sbeiy sur dimanche 29 octobre 2017

١ لێدوان

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە