ره‌زا جه‌بار
هاتنه خواره‌وه له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له بڕوابون به سه‌روه‌ری یاسا و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتوه، لای هه‌موان رونه بارزانی هێنده تامه‌زرۆی ئه‌و پۆسته بو له گرێبه‌ستێکدا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی دو ساڵ ماوه‌که‌ی درێژ کرایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ش دو ساڵ به‌بێ هیچ جۆره پاڵپشتێکی یاسایی درێژه‌ی به مانه‌وه‌ی خۆیداو له‌و پێناوه‌دا په‌رله‌مانی داخست و حکومه‌تی ئیفلیج کرد.
ئه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که بو؟ یه‌که‌م هۆکار ملنه‌دانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بو بۆ داخوازی مانه‌وه‌ی ناشه‌رعی بارزانی، بۆ ئه‌مه‌ش پێش ته‌واوبونی ماوه‌ی دو ساڵی گرێبه‌سته‌که چه‌ند جارێک وه‌فدی ره‌سمی پارتی هاتنه لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێک بێت دو ساڵی دیکه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام گۆڕان ئاماده نه‌بو. که گۆڕان ئاماده نه‌بو پرۆسه‌یه‌ک قبوڵ بکا دژ بێت له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا و دیموکراسی هیچکام له هێزه‌کانیتر نه‌یانوێرا وه‌ک پێشتر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پارتی و بارزانی ببه‌ستن. بۆیه به پاساوی بونی شه‌ڕی داعش مایه‌وه‌و وڵاتانی دژه داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌و پلانی شه‌ڕی داعش له کوردستان کێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێ.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش به‌ره‌و کۆتایی ده‌چو، ماوه‌ی دو ساڵی ناشه‌رعی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمیش ته‌واو ده‌بو، ئه‌وه‌بو بارزانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی کرده هۆکارێک بۆ سه‌رنجڕاکێشانی خه‌ڵک به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌ی ئه‌و سه‌رۆک بو نه‌یتوانی بێت سه‌رۆکێک بێت له‌ئاست لانی که‌می چاوه‌ڕوانی هاوڵاتیاندا بوبێت، ئه‌وا به‌ناوی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆییه‌وه به خه‌ڵک بڵێ من ئه‌وه‌نده‌م له‌ده‌ستهات ده‌وڵه‌ت دروست بکه‌م. به‌ڵام نه‌ک نه‌یتوانی له‌و بواره‌شدا هه‌نگاوێ بچێته پێشه‌وه، بگره ده‌یان ساڵ خه‌بات و قوربانی خه‌ڵکی کوردستانی له پرۆسه‌یه‌کی ناعه‌قڵانیدا گه‌ڕانده دواوه‌و نزیکی نیوه زیاتری خاکی کوردستانی دۆڕاند، مێژو خه‌بات و داخوازی خه‌ڵکی کوردستانی کرده قوربانی غرور و به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی خۆی.
له‌هه‌مانکاتدا ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بو به هۆکاری ئه‌وه‌ی وڵاتانی دۆستی کورد پشت بکه‌نه خه‌ڵکی کوردستان و گڵۆپی سه‌وز بۆ به‌غداد هه‌ڵبکه‌ن هه‌مو رێکارێک بگرێته‌به‌ر بۆ بچوککردنه‌وه‌و سنوردانان بۆ هه‌رێمی کوردستان. هه‌روه‌ها په‌راوێزخستن و مامه‌ڵه نه‌کردن له‌گه‌ڵ بارزانی وه‌ک سه‌رۆک بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی بارزانی نا‌ئومێد بیێت له مانه‌وه له‌سه‌ر کورسی سه‌رۆکایه‌تی.
ئه‌گه‌رنا خۆ دو ساڵی پێش‌و پارتی و بارزانی پاساوی مانه‌وه‌یان له‌و پۆسته‌دا ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ بونی شه‌ڕو مه‌ترسی داعش، بڵێی ئێستا شه‌ڕو مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێم نه‌مابێت؟!
ده‌بێ ئه‌مه ببێته ئه‌زمون, هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌ک پشتی کرده داخوازی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی و به‌ته‌نها پاڵپشتی ده‌ره‌کی بکا به هێزی مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورسی، ده‌بێ بێگومان بێت ئه‌و رۆژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌کی پێچه‌وانه بوه‌وه وه‌ک بارزانی ده‌بێ خۆی کۆتایی به خۆی بهێنێت.