(سبەی):
بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ به‌رپرسیارێتی پاراستنی گیانی په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نوسان لە ئه‌ستۆی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌زگاكانی ئاسایشدایە.
بزوتنەوەی گۆڕان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات، جێگای باوه‌ڕی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه، كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ولێر توانای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و خه‌ڵكه ئاژاوه گێڕه‌ی نه‌بێ كه رۆیشتونه‌ته ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مان و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر گیانی په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نوسان دروستكردوه .
راگه‌یه‌نراوێك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه
له باره‌ی روداوه‌كانی ناو په‌رله‌مان ئه‌وه‌ی كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا روده‌دات و تا ئه‌م ساته‌ش به‌رده‌وامه پێشهاتێكی هه‌ره مه‌ترسیداره و جێگای باوه‌ڕی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه، كه لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ولێر توانای كۆنترۆڵكردنی ئه‌و خه‌ڵكه ئاژاوه گێڕه‌ی نه‌بێ كه رۆیشتونه‌ته ناو حه‌ره‌می په‌رله‌مان و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر گیانی په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نوسان دروستكردوه .
له‌مڕوه‌وه به‌رپرسیارێتی پاراستنی گیانی په‌رله‌مانتاران و رۆژنامه‌نوسان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ده‌زگاكانی ئاسایش هه‌روه‌ها به‌رپرسن له پاراستنی سه‌رو ماڵ و باره‌گای هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كان و له رودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو كه له‌ئه‌نجامی ئه‌و پێشهاتانه روبده‌ن .. بۆیه داویان لێده‌كه‌ین به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان هه‌ڵسن و كۆتایی به‌و دۆخه بهێنن. هاوكات له داوا له قونسوڵ و نوینه‌ری وڵاتان ده‌كه‌ین له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه بكه‌ن و فشار له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار دروستبكه‌ن بۆ كۆتاییهینان به‌و گرژیانه …
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
29/10/2017