(سبەی):
سوپا سالاری ئێران رایگه‌یاند، به‌مزوانه‌ی كۆتوبه‌ندی سنوره‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌گرن.
له لێدوانێكدا له په‌راوێزی دیداری نیشتیمانی بۆ به‌رگریی مه‌ده‌نی، محه‌مه‌د باقری سوپاسالاری ئێران رایگەیاند: ئه‌گه‌ر پلانی دابه‌شكردنی كوردستانی عێراق سه‌ری بگرتایه، ئه‌و وڵاته روبه‌ڕوی شه‌ڕێكی خوێناوی دور و درێژ ده‌بوەوە، كه كاریگه‌ریی ده‌كرده سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بارزانی و حیزبه‌كه‌ی رێوشوێنی زۆریان گرته‌به‌ر كه ئه‌گه‌ر سه‌ریان بگراتایه قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی له‌ناوچه‌كه دروست ده‌كرد، به‌ڵام له‌كۆتاییدا پێشبینیه‌كانیان واده‌رنه‌چون.
سوپاسالاری ئێران ئاشكرای كرد؛ له چه‌ند رۆژی داهاتودا ئه‌و كۆتوبه‌ندانه هه‌ڵده‌گرن كه پێشتر به‌سه‌ر سنوره‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستاندا سه‌پاندبویان.