سزای زیندانی کردن بۆ پارێزگاری پێشوی دهۆک دەرچو

تەمەر رەمەزان، پارێزگاری پێشوی دهۆک

(سبەی):

دادگای تاوانەکان، بەتۆمەتی دزینی سامانی گشتی سزای (10) ساڵ زیندانی کردنی پارێزگاری پێشوی دهۆک  و دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵکەکەیدا دەرکرد.

فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی (نەزاهە) عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد؛ به‌بێ‌ ئاماده‌بونی‌ خۆی و بەشێوەیەکی “غیابی”، دادگای تاوانەکانی تایبەتمەند بە دۆسییەکانی دەستپاکی، حوکمی غیابی بەندکردنی بۆ (تەمەر رەمەزان ساڵح)، پارێزگاری پێشوی دهۆک دەرکردوە بۆ ماوەی (10) ساڵ و بەپێی مادەی (315) لە یاسای سزادانی عێراق، لەگەڵ دەستبەسەراگرتنی ماڵ و موڵکی گوێزراوە و نەگوێزراوەی.

دەستەی دەستپاکی (نەزاهە)ی عێراق، بڵاوی کردەوە؛ “تاوانباری هەڵاتو” سەرجەم ئەو کەلوپەل و موڵکە گشتییانەی رادەست نەکردوەتەوە کە لەکاتی کارکردنی وەک پارێزگاری دهۆک لە ئەستۆی بوە و سەرجەمی سەلمێنراوە لەلایەن ئەو لایەنەی تۆمەتەکەی ئاراستە کردوە.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ هۆبەی وردبینی دەرەکی لە دەستەی نەزاهە خەمڵاندنی بۆ سەرجەم ئەو موڵکە گشتییانە کردوە کە لە ئەستۆی تەمەر رەمەزانە، بۆ ئەوەش سزای بەندکردن و فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچوە و لایەنی زیانمەندیش مافی ئەوەی هەیە کە داوای قەرەبو بکاتەوە دوای ئەوەی بڕیارەکەی دادگا حوکمی کۆتایی وەرگرت.

بەپێی مادەی (315)ی یاسای سزادانی عێراق، هەر فەرمانبەرێک یان راسپێردراو بە ئەرکی گشتی سزا دەدەرێت بەبەندکردن ئەگەر تاوانی دزین و بەهەدەردان و شاردنەوەی سامانی گشتی بدات.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە