“حكومەتی عێراق هەوڵ دەدات موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات”

(سبەى):

رەزاق محێبس ئەندامی فراكسیۆنی بەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند؛ سەرۆك وەزیرانی عێراق رەزامەندی نیشانداوە بۆ خەرجكردنی موچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی هەرێم.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد؛ حكومەتی ناوەندی كاردەكات بۆ ئەوەی بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكات.

ئەو پەرلەمانتارە باسى لەوە کردوە کە پێشتریش ئەو پێشنیارەیان كردوە سەرۆك وەزیرانیش رەزامەندی دەربڕیوە، بەڵام ئێستا “تاوتوێی میكانیزیم و گرەنتیكردنی گەیشتنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەكەین لە رێگەی بەغداوە بۆئەوەی دڵنیا بین لەوەی كە موچەكەیان بەدەست دەگات، چونكە هەمو ساڵێك موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە لە چوارچێوەی بودجەی  فیدراڵیدا دانراوە رەوانەی حكومەتی هەرێم كراوە بەڵام نەگەیشتوە، هۆكارەكەشی پەیوەست بوە بە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە”.

وتوشیەتى؛ ئەو میكانیزمە نوێیەی كە حكومەتی عێراق پشتی پێ‌ دەبەستێت گرەنتی گەیشتنی موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە دەكات بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە