خۆپیشاندانى مامۆستایان دەستیپێکرد

(سبەى):

وەک بڕیاریان لێدابو، خۆپیشاندان و گردبونەوەى مامۆستایان لە شار و شارۆچکەکانى هەرێم دژى پیشێلکردنى مافەکانیان لەلایەن حکومەتەوە دەستیپێکرد.

لە شارى سلێمانى مامۆستایان بۆ دەربڕینى ناڕەزایەتیەکانیان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى رۆژئاوا دەستیپێکرد، هاوکات مامۆستایانى هەڵەبجە و گەرمیان و کۆیە خۆپیشاندان و گردبونەوەى ناڕەزایەتییان رێکخستوە و داواى جێبەجێکردنى داواکارییەکان و بەڵێنەکانى پێشوى حکومەت دەکەن.

نیگەرانى مامۆستایان لەکاتێکدایە کە تائێستا حکومەت نەیتوانیوە نیوە موچەى مانگى ئاب بە سیستمى پاشەکەوتى زۆرەملێش دابین بکات.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە