داوادەکرێت بەریتانیا هەڵوێستی راشكاوی هەبێت

نوێنەرانى كۆمەڵ ‌و گۆڕان ‌و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری لە بەریتانیا

(سبەى):

نوێنەری هەرسێ لایەنی كۆمەڵی ئیسلامی ‌و بزوتنەوەی گۆڕان ‌و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، لەگەڵ دیسكی كاروباری عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا كۆبونەوە.

فوئاد جەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ مەبەست لە سەردانەكە جەختكردنەوە بو لە ناوەڕۆكی بەیاننامەی هەرسێ لایەنەكە كە ئاراستەی رای گشتی كوردستان و عێراق و وڵاتە هاوپەیمانەكانیان كردبو.

وتیشی: “داوامان كردوە بەریتانیا هەڵوێستی رون و راشكاوی هەبێت لەسەر كێشەكانی كوردستان و جەخت لەسەر هەڵبژاردنێكی دور لە ساختەكاری بكەنەوە، لە بەرامبەردا بەشی دیسكی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایانگەیاند دەبێت دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم، لەسەر خواستی میللەت و لە هەڵبژاردنێكدا دابەشبكرێت نەك بەو شێوازەی ئێستا”.

ئاماژەى بەوەشکرد بەرپرسانى دیسکەکە هیوایان خواستوە هەرێمی كوردستان بە دیموكراسییانە گوزارشت لە خواستەكانی بكات.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە