(سبەی):
یانەی ریاڵ مەدریدی خاوەنی نازناوی خولی پێش‌و روبەڕوی قورسترین دۆڕان بوەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە تۆتنهامی ئینگلیزی دۆڕا و لایبیرگی ئەڵمانیش بەهەمان ئەنجام بە پۆرتۆی پورتوگالی دۆڕا و دۆرتمۆند و ئەبوێلی قوبرسیش یەکسان بون و مانجستەر ستیش خۆی گەیاندە قۆناغی (16)ی پاڵەوانێتییەکە و مۆناکۆش هیوای بەگەیشتن بەو قۆناغە کەمتر بوەوە.
تۆتنهام گه‌یشته قۆناغی (16)
له چواره‌م یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگدا، یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی میوانداری ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی كرد.
تایمی یه‌كه‌م به گۆڵێكی دیلی ئالی كه له خوله‌كی (27)دا تۆماری كرد به‌سودی تۆتنهام كۆتایی هات.
له‌تایمی دوه‌مدا به‌هه‌مان شێوه یاریزانانی تۆتنهام ده‌ستپێشخه‌رییان كرد‌و توانیان دو گۆڵ له‌رێگه‌ی ده‌یلی ئالی له خوله‌كی (56)و كریستیان ئیركسن له خوله‌كی (65)دا تۆماربكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا ریاڵ مه‌درید تاكه گۆڵێكی له خوله‌كی (80)دا له‌ڕێگه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆوه تۆماركرد، یارییه‌كه‌ش به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به‌سودی تۆتنهام كۆتایی هات و ریاڵ مه‌دریدی توشی یه‌كه‌م شكست كرد.
به‌و بردنه‌وه‌یه تۆتنهام به كۆكردنه‌وه‌ی (10) خاڵ سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی (16) مسۆگه‌ركردو ریاڵ مه‌درید حەوت خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دوه‌مدایه.
دۆرتمۆند و ئه‌پۆیل به گۆڵێك یه‌كسانبون
له چواره‌م یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگدا، یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی پێشوازی له ئه‌پۆیل نیقۆسیای قوبرسی كرد.
له‌تایمی یه‌كه‌مدا یاریزانانی دۆرتمۆند له تۆماركردنی گۆڵدا ده‌ستپێشخه‌ریان كرد‌و له خوله‌كی (29)دا رافایل گوریرۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی یانه‌كه‌ی تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له‌تایمی دوه‌مدا و له خوله‌كی (51)دا میكایل بۆتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ئه‌پۆیل نیقۆسیا یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش تاكۆتایی به‌و ئه‌نجامه مایه‌وه و به یه‌كسانی و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات.
به‌و ئه‌نجامه‌ش دۆرتمۆند به كۆكردنه‌وه‌ی دو خاڵ پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتوه و ئه‌پۆیل نیقۆسیاش هه‌مان خاڵی هه‌یه و به جیاوازی گۆڵ چواره‌مه.
مانچسته‌ر سیتی گه‌یشته قۆناغی (16)
له چواره‌م یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگدا، یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی بوه میوانی ناپۆلی ئیتاڵی.
تایمی یه‌كه‌م به یه‌كسانی و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات، گۆڵه‌كه‌ی ناپۆلی لۆرنزۆ ئانسینی له خوله‌كی (21) و گۆڵه‌كه‌ی مان سیتیش ئۆتامێندی له خوله‌كی (34)دا تۆماریان كرد.
له‌تایمی دوه‌مداو له خوله‌كی (48)دا مانچسته‌ر سیتی گۆڵی دوه‌می له‌رێگه‌ی جۆن ستۆنزه‌وه تۆماركرد، دواتر‌و له خوله‌كی (62)دا جۆرجینیۆ فریلۆ به لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ ناپۆلی یه‌كسان كرده‌وه، دوای ئه‌و گۆڵه یاریزانانی مانچسته‌ر سیتی توانیان دو گۆڵی دیکە له رێگه‌ی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له خوله‌كی (69) و ره‌حیم سترلینگ له دوا خوله‌كه‌كاندا تۆماربكات، یارییه‌كه‌ش به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دو گۆڵ به‌سودی مانچسته‌ر سیتی كۆتایی هات.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی سیتیزن به كۆكردنه‌وه‌ی (12) خاڵ گه‌یشته قۆناغی (16) و ناپۆلیش سێ خاڵی هه‌یه و له پله‌ی سێیه‌مدایه.
شاختار چواره‌م شكستی دوچاری فاینۆرد كرد
له چواره‌م یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگدا، یانه‌ی شاختاری ئۆكرانی میوانداری یانه‌ی فینۆرد رۆته‌ردامی هۆڵه‌ندی كرد.
هه‌رچه‌نده له خوله‌كی (12)دا نیكۆلای یۆرگینسین گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ فینۆرد تۆماركرد به‌ڵام دواتر شاختار دو گۆڵی له‌رێگه‌ی فانكۆندۆ ڤیرێرا له‌خوله‌كی (14) و مارلۆس رۆمیرۆ له خوله‌كی (17) دا تۆماركرده‌وه.
له‌تایمی دوه‌مدا یاریزانانی شاختار باشتر ده‌بینران و له خوله‌كی (68)دا مارلۆس رۆمیرۆ گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد، یارییه‌كه‌ش به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به‌سودی یانه‌ی شاختار كۆتایی هات.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌و یانه‌یه به كۆكردنه‌وه‌ی نۆ خاڵ پله‌ی دوه‌می ریزبه‌ندی گرتوه و فینۆرد رۆته‌ردامیش هیچ خاڵێكی نیه و له دوا پله‌دایه.
لیڤه‌رپوڵ سێ گۆڵی له ماریبۆر تۆماركرد
له چواره‌م یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگدا، لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی له‌به‌رده‌م هانده‌ره‌كانی پێشوازی له ماریبۆری سلۆڤینی كرد.
دوای له‌ده‌ستدانی چه‌ند هه‌لێكی گۆڵ كردن له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه تایمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌تایمی دوه‌مدا یاریزانانی لیڤه‌رپوڵ به ته‌واوی كۆنترۆڵی یاریگایان كرد‌و توانیان سێ گۆڵ له‌رێگه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح له خوله‌كی (49) و ئیمركان له خوله‌كی (64) و دانێل ستۆریچ له‌دوا خوله‌كه‌كاندا تۆماربكه‌ن، یارییه‌كه‌ش به سێ گۆڵی خاوێن به‌سودی لیڤه‌رپوڵ كۆتایی هات.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌و یانه‌یه به كۆكردنه‌وه‌ی هەشت خاڵ پارێزگاری له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد و ماریبۆریش یەک خاڵی هه‌یه‌و له دوا پله‌ی ریزبه‌ندیه‌كه‌دایه.
سیڤیلیه تۆڵه‌ی شكستی رابردوی له سپارتاك مۆسكۆ كرده‌وه
له یارییەکی دیکەی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگدا، یانه‌ی سیڤیلیه‌ی ئیسپانی روبه‌ڕوی یانه‌ی سپارتاك مۆسكۆی روسی بوه‌وه.
سیڤیلیه تایمی یه‌كه‌می به گۆڵێكی خاوێن به‌سودی خۆی كۆتایی پێهێنا، گۆڵه‌كه‌ش كلیمۆنت له خوله‌كی (31)دا تۆماری كرد.
له‌تایمی دوه‌مداو له‌خوله‌كی (59)دا ئیڤه‌ر بانێگا ئه‌نجامه‌كه‌ی دوهێنده كرد كاتێك گۆڵی دوه‌می سیڤیلیه‌ی تۆماركرد، پێش كۆتایی هاتنی كاتی یاسایی یارییه‌كه به (12) خوله‌ك زی لویس گۆڵێكی بۆ سپارتاك مۆسكۆ تۆماركرد، یارییه‌كه‌ش به دو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سیڤیلیه كۆتایی هات و تۆڵه‌ی یاریی رۆیشتنی كرده‌وه كاتێك به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك دۆڕابو.
له ئێستاشدا سیڤیلیه به كۆكردنه‌وه‌ی حەوت خاڵ پله‌ی دوه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌و سپارتاك مۆسكۆش پێنج خاڵی هه‌یه‌و سێیه‌مه.
بێشكتاش و مۆناكۆ یه‌كسانبون
لە یارییەکی دیکەی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگدا، یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی بوه میوانی بشكتاشی توركی.
تایمی یه‌كه‌م به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌سودی مۆناكۆ كۆتایی هات، گۆڵه‌كه‌ش رۆنی لوپێز له دوا خوله‌كه‌كانی ئه‌و تایمه‌دا تۆماركرد.
له‌تایمی دوه‌مداو له خوله‌كی (54)دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ بشكتاش ئەژمارکرد و له‌و رێگه‌یه‌وه جینك توسن ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، هه‌رچه‌نده دوای ئه‌و گۆڵه یاریزانانی بشكتاش باشتر ده‌بینران و هه‌وڵی زۆریاندا گۆڵی دوه‌م تۆماربكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام یارییه‌كه به یه‌كسانی و به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی هات.
به‌و ئه‌نجامه‌ش بشكتاش به كۆكردنه‌وه‌ی (10) خاڵ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتوه و مۆناكۆش دو خاڵی هه‌یه‌و له دوا پله‌دا دێت.
پۆرتۆ دوه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد
له چواره‌م یاریی قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگدا، هه‌ردو یانه‌ی پۆرتۆی پرتوگالی و لایپزیگی ئه‌ڵمانی به‌یه‌كگه‌یشتن.
له خوله‌كی (13)ی تایمی یه‌كه‌مدا هكتۆر هیرارا گۆڵی پێشكه‌وتنی پۆرتۆی تۆماركرد، تایمی یه‌كه‌م به‌پێشكه‌وتنی یانه پرتوگالیه‌كه كۆتایی هات.هه‌رچه‌نده له خوله‌كی (48) دا تیمۆ ویرنیر ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لایپزیگ یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام یاریزانانی پۆرتۆ سوربون له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵه‌كه بۆیه توانیان دو گۆڵ له‌رێگه‌ی دانیلۆ پیرێرا له خوله‌كی (61) و ماكسیملیانۆ پێرێرا له دواخوله‌كه‌كاندا تۆماربكه‌ن، یارییه‌كه‌ش به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك به‌سودی پۆرتۆ كۆتایی هات.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ش پۆرتۆ به كۆكردنه‌وه‌ی شەش خاڵ بۆ پله‌ی دوه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت و لایپزیگیش چوار خاڵی هه‌یه و له پله‌ی سێیه‌مدایه.