وەزیرى نوێى بەرگرى بەریتانیا دەستنیشانكرا

گاڤین ویلیەمسن وەزیری نوێی بەرگری بەریتانیا

(سبەى):

گاڤین ویلیەمسن وەكو وەزیری نوێی بەرگری بەریتانیا دەستنیشانكرا، ئەوەش دوای پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی مایكڵ فالۆنی وەزیری پێشو لەسەر دۆسیەیەكی تایبەت بە گێچەڵی سێكسی.

گاڤین ویلیەمسن، وەزیری نوێی بەرگری بەریتانیا تەمەنی (41) ساڵە ‌و لە ساڵی (2010) ئەندامی پەرلەمانە لەسەر لیستی پارتی پارێزگاران.

دەستیشانكردنی گاڤین ویلیەمسن دوای ئەوە هات كە مایكڵ فاڵۆنی وەزیری پێشوی بەرگری دوای ئاشكرابونی ئابڕوچونێكی گێچەڵی سێكسی درەنگانێكی شەوی رابردو دەستبەردارى پۆستەکەى بو.

بە گوێرەی میدیاكانی بەریتانیا، رۆژنامەنوس جۆلیا هارتلی ئاشكرایكردوە، (15) ساڵ لەمەوبەر  لە كاتی چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا، فالۆن گێچەڵی سێكسی پێكردوە، بەو هۆیەشەوە ناڕەزایەتییەكی گەورە لەناو پەرلەمانی بەریتانیادا دروست بوە، كە بەهۆیەوە ناچار بوە، دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە.

فالۆن یەكەم وەزیری كابینەكەی تێریزا مەیە، كە دەست لە پۆستەكەی دەكێشێتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە