(سبەی):
تا ئێستا كێشه‌ی پاره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم له هاڵك بانكی توركیا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و یه‌كێك له به‌رنامه‌ی كاره‌كانی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێچرڤان بارزانیش بۆ توركیا چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌یه.
داواكارییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ دیداری له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و ئاكپارتی-یه كه له‌دوای ریفراندۆمه‌وه ئاڵۆزبوه و به‌شێكی په‌یوه‌ندی به جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه‌وه هه‌یه كه له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌دۆغان وه‌ك په‌یامێك به نێچیرڤان بارزانیدا ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی كردوه و بریتیبو له دواخستنی ریفراندۆم.
نێچیرڤان بارزانی كه به‌نیازه سه‌ردانی توركیا بكات بۆ كۆبونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌رۆدۆغان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پاره‌ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم، چونكه حكومه‌ت به‌بێ ئه‌و داهاته توانای هیچی نامێنێت ئه‌و پاره‌شه‌ی به پچڕ پچڕ بۆ موچه‌ی ئه‌م مانگه په‌یدایكردوه، به قه‌رز له چه‌ند بانكێكی ناوخۆیی و چه‌ند سه‌رمایه‌دارێك وه‌ریگرتوه.
لەماوەی رابردودا (تۆڕی میدیای گۆڕان) ئەوەی ئاشكراکردبو، كێشه‌ی داوكه‌وتنی موچه‌ی مانگی ئابی فه‌رمانبه‌ران بۆ ئه‌و كێشه‌یە ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه توركیا له‌سه‌ر داوای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له عێراق ده‌ستیگرتوه به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی هه‌رێمدا له هاڵك بانك.