(سبەی):
“ئێستا هه‌رێم گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هێڵه‌كانی ساڵی (1991) و گه‌نده‌ڵی زۆر خه‌ڵكی كوردستانی بێهیوا كردوه له‌وه‌ی ئه‌م حیزبانه بتوانن به باشی حوكم بكه‌ن و سامانه‌كه‌ی دابه‌شبكه‌ن”، ئه‌مانه وته‌ی نوسه‌ر و شرۆڤه‌كاری ئەمەریکیی یۆست هێڵته‌رمانن.
هیڵته‌رمان، له بابه‌تێكدا كه له گۆڤاری (زه ئه‌تلانتیك)ی ئه‌مەریكا بڵاویكردۆته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، “ئه‌وه‌ی رونه ده‌ستبه‌رداربونه‌وه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی به‌شێك نه‌بو له پلانێكی باش، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ته‌نیا له‌لایه‌ن به‌غدا و توركیا و ئێرانه‌وه دژیه‌تی نه‌كرا، به‌ڵكو ئه‌مەریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش دژایه‌تییان كرد، ئه‌وه‌بو له ئاكامدا سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی كه‌ركوك و كێڵگه نه‌وتییه‌كان و ناوچه كێشه له‌سه‌لاره‌كانیان كۆنترۆڵكرده‌وه”.
گۆڤاره‌كه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌م شكسته‌ی ئێستای بارزانی هاوشێوه‌ی شكسته‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فای باوكییه‌تی كاتێك ساڵی (1975) كۆتایی به شۆڕشی كورد هێنا.
ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌رشتێك كوردی سه‌رسامكرد، نه‌یاریی واشنتۆن بو بۆ ریفراندۆم و بێده‌نگبون له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك. چونكه وایانده‌زانی پاڵپشتی كورد له شه‌ڕی داعش پاڵپشتییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
هێڵته‌رمان دەڵێت، ناوبانگی هه‌رێم له مامه‌ڵه‌ی نه‌وتدا باش نیه، ئه‌مه جگه له گه‌نده‌ڵی و خزمخزمێنه و سه‌ركوتكردنی هه‌مو ده‌نگێكی ناڕه‌زایی و دژبه گه‌نده‌ڵی.
گۆڤاره‌كه نوسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی سه‌ركرده كورده‌كانی له گله‌یی خه‌ڵك رزگاركرد هاتنی داعش بو، هه‌مویان دژی داعش وه‌ستانه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم كه پارتی كۆنترۆڵی كردوه زۆر هاوكاری بێ مه‌رجیان له رۆژئاوا وه‌رگرت بۆ شه‌ڕی داعش و هاوسۆزییان كردن، ئه‌مه‌ش وایكرد له دوجار درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بارزانیدا بێده‌نگ بن.
چوار گروپ راوێژكاری بارزانی بون بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، گروپی یه‌كه‌م ئه‌وانه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كان بون، كه دیپۆماتكاربون و وه‌ك نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی نه‌وت هاتبون و مه‌به‌ستیان هه‌بو له ئامۆژگارییه‌كانیان. گروپی دوه‌م، ئه‌و كه‌سانه‌بون و رۆمانسیانه ئه‌یانڕوانی و پێیان وابو كه ده‌وڵه‌ت تاكه شتێكه له داهاتودا كورد بپارێزێ، ئه‌مانه گروپێكی به‌هێز و كاریگه‌ر و ده‌نگ به‌رزبون، كه بێرنارد هێنری لیڤی نمونه‌ی ئه‌مانه‌یه. گروپی سێییه‌م، ئه‌وانه‌بون كه پێیانوابو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورد و ئیسرائیل له‌یه‌ك نزیكه. گروپی چواره‌م ئه‌و كورده عێراقیانه‌ن كه نه‌یاری ئێرانن. بارزانی له بانگه‌شه‌كانیدا ئه‌یویست وای نیشان بدات كه هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراوی ئه‌مەریكایه بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی.
هەروەها دەشڵێت “راستییه تاڵه‌كه ئه‌وه‌یه، كورد تا ئێستا له كه‌ناری ئارام‌دا نییه و دراوسێ به‌هێزه‌كانی دۆخه‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن. له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆشدا، ئه‌و دابه‌شبونه‌ی ئێستا هه‌یه له دو ده‌یه‌ی رابردودا نمونه‌ی نه‌بوه، پارتی یه‌كێتی به خیانه‌تكار ناوده‌بات و یه‌كێتیش تا ئێستا (31)ی ئابی بیر نه‌چۆته‌وه.”
زه ئه‌تلانتیك، نوسیویه‌تی، “ئیتر ئه‌گه‌ر بارزانی و پارتی له‌ده‌سه‌ڵاتدا بمێنن یان نا، ئه‌وا ئه‌م كاره‌ساته‌ی به‌زیندویی ده‌مێنێته‌وه، ئێستا گه‌نجی كورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دو حیزبه كۆتایی پێبێت و حكومه‌تێكی یه‌كگرتو هه‌بێت، كه دیموكراسی بێت و گه‌نده‌ڵ نه‌بێت، هه‌روه‌ها قوڵبونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران و توركیا ئاهێك به‌به‌ركوردا ده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی جارێكی‌تر ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی جێگای دڵنیاییه ئومێدی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رگیز نامرێ”.
ganj u pir u zhn u pyaw gshty awataxwazn kurdistaneky be party u yakety u be bnamalay barzany u talabany bbine, awan namenn shar namene szy namene Kurdistan sarbaxo dabe