(سبەی):
ساڵانێكه هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رده‌ستی ژمارەیەک كه‌سێك روبه‌ڕوی پاشا گه‌ردانی بۆته‌وه، به‌جۆرێك نه‌یانتوانیوه ئیداره‌یه‌كی وابه‌ڕێوبه‌رن كه له‌ماوه‌ی ئه‌و هه‌مو ساڵه‌دا نمونه‌یه‌ك له سیستمێكی حكومڕانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ی نیشتیمانی دروست بكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م جومگه هه‌ستیارو گرنگه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا گرتوه ساڵانێکە له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك رۆژ دابڕانی له پۆسته‌كه‌یدا هه‌بوبێت بۆیه نه‌یوتانیوه هیچ هه‌نگاوێكی نوێ بنێت و به‌ره‌وپێش بچن له‌بواری كاره‌كه‌ی خۆیدا بكات.
زۆر جار به‌رپرسانی پارتی‌و یه‌كێتی باس له سیاسه‌ت‌و سیتمی حكومڕانی عێراق ده‌كه‌ن‌و ره‌خنه له‌وه ده‌گرن كه ئێستا هیلالی شیعی باڵی به‌سه‌ر عێراق‌و ناوچه‌كه‌دا كیشاوه‌و حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی شیعیه‌و ته‌وافوق نه‌ماوه به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه حكومه‌تێكی زۆرینه‌ی دو حیزب یان زیاتر حزبێكه‌وه هیچ ته‌واوفوقاتێك نه‌ماوه كه خودی كابینه‌ی هه‌شته‌م له‌سه‌ر بنه‌مای حكومه‌تێكی بنكه فراوان دروستبوه، له‌كاتێكدا، له‌کوردستان پارتی به (38) کورسی له په‌رله‌مانی له (70%)ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی قۆرخ کردوه.
ره‌خنه‌ی خودی پارتی ئه‌وه‌یه له‌به‌غداد كه گه‌نده‌ڵی شكستی به سیستمی ئیداره‌دانی حكومه‌تی عێراق هێناوه، به‌ڵام خودی پارتی خۆی له ساڵی (2003) وه له سه‌رجه‌م كابینه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌دا به‌سداربوه تاكارگه‌یشتۆته‌ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری دارایی كه له‌سه‌ر پشكی پارتی بو له‌به‌غداد له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ركرا، ئه‌گه‌ر له به‌غدا له هه‌موئه‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی كه‌كراوه هه‌مو جارێك گۆڕنكاری ریشه‌ی له وه‌زیرو ده‌سته‌و به‌رێوه‌به‌ره‌كاندا ده‌كرێت ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش به‌ڵام له‌هه‌رێم سه‌رۆك وه‌زیران‌و وه‌زیری ناوخۆ‌و سامانه سروشتیه‌كان چه‌ندین پۆستی تر له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به‌رێوه ده‌برێن كه له‌وه‌ته‌ی هاتونه‌ته ناو ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ئه‌وان له‌وپۆستانه‌ی خۆیاندا ماوه‌نه‌ته‌وه نه‌گۆڕاون.
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌فافیه‌تیش زۆر جارئه‌وه ده‌گوترێت، شه‌فافیه‌ت له هیچ مه‌له‌فێكدا نیه‌و عێراق غه‌رقی گه‌نده‌ڵی بوه.
به‌ڵام له‌هه‌رێمی کوردستان له‌دۆسییه‌ی نه‌وتدا، نه‌په‌رله‌مان نه‌هێزه سیاسییه‌کان نه ده‌زگاکانی چاودێری هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر فرۆشی نه‌وت نیه‌و نازانن چه‌ند نه‌وت ده‌فرۆشرێت و چه‌ند داهاتی هه‌یه‌و چۆن خه‌رج ده‌کرێت.
ره‌خنه‌كانی پارتی و هاوكاره‌كانیان له‌به‌غداد ئه‌وه‌یه كه په‌رله‌مان له ژێر هه‌ژمون‌و هه‌یمه‌نه‌ی حیزب‌و مه‌زهه‌به‌كاندا یه به‌ڵام دوساڵ داخستنی ده‌رگای په‌رله‌مانی كوردستان شاهیدی ئه‌و راستیه‌ن كه په‌رله‌مانی كوردستان له‌ژێر فه‌رمانی كێ‌و به بریاری كێ ده‌رگای په‌رله‌مان داده‌خرێت‌و ده‌كرێته‌وه، هه‌ژمونی كام حیزب‌و بنه‌ماڵه له‌سه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی شه‌رعی وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان.