(سبەی):
له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی به‌ڕێوه‌چونی كۆنگره‌ی سوریا بۆ دیالۆگی نیشتمانی كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا به سه‌رپه‌رشتی روسیا له شاری سۆچی به‌ڕێوه‌بچێت، پرسی به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی كورد له كۆنگره‌یه‌دا زیاتر ده‌بێـه جێی مشت‌ومڕ، توركیا دژی به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی په‌یه‌ده‌یه و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش پاساوی جیاجیا بۆ بایكۆتكردنی ده‌هێنێته‌وه، روسیاش سوره له سه‌ر ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كورد به‌شداری له‌و كۆنگره‌یدا بكه‌ن.
به‌شداریكردنی (په‌یه‌ده) له كۆنگره‌ی سوریا بۆ دیالۆگی نیشتیمانی كه بڕیاره له (18)ی ئه‌م مانگه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕوسیا و له هاوینه هه‌واری سۆچی به‌ڕێوه‌بچێت، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش مشتومڕی لێكه‌وتوه‌ته‌وه، ئۆپۆزسیۆنی سوریا پاساوی جیاجیا بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و كۆنگره‌یه ده‌هینێته‌وه و به‌ڵام حكومه‌تی و توركیا نایشارێته‌وه كه دژی به‌شداركردنی نوێنه‌رانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات په‌یه‌ده یه له كۆنگره‌یه‌دا، ئه‌وه‌ش به رونی له‌سه‌ر زاری ئیبراهیم كاڵنی وته‌بیژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه بڵاوکرایەوە.
بەڵام روسیا كه رێكخه‌ری ئه‌و كۆنگره‌یه‌یه جه‌خت له‌به‌شداریكردنی نوێنه‌رانی رۆژئاوای كوردستان له كۆنگره‌كه‌دا ده‌كاته‌وه وه‌ك وه‌ڵامێكیش بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی توركیا میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، بانگهێشتكردنی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده)، بۆ كۆنگره‌ی سوریا بۆ دیالۆگی نیشتمانی كه بڕیاره له سۆچی به‌ڕێوه‌بچێت، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌یه ئه‌وانیش هاوڵاتی سوریان نه‌ك توركیا.
وتیشی، په‌یه‌ده و لایه‌نه‌كانی تری كورد له سوریا، رێكخستنی تایبه‌ت به سوریان و كورده‌كان گفتوگۆ له‌باره‌ی كۆماری سوریا ده‌كه‌ن نه‌ك كۆماری توركیا، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌و دو شته له‌یه‌ك جیا بكرێنه‌وه.
هه‌رچی گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان سوریاشه پاساوی جیاواز بۆ بایكۆتكردنی كۆنگره‌كه‌ی سوچی ده‌هێننه‌وه دیارترین پاساویشیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كۆنگره‌یه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندایه، بەڵام سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وەڵامی ئه‌و پاساوه‌شی دایه‌وه و له كۆنگره‌یكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وكۆنگره‌یه یه‌كه‌م هه‌وڵه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره (2254)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه كه تێیدا داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كراوه پشتیوانی لایه‌نه‌كانی سوریا بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی گفنتوگۆی نیشتمانی گشتگیر.
پاش ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، پاساوه‌كانی لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سوریا بۆ بایكۆتكردنی ئه‌و كۆنگریه لاواز ده‌بێت، بەڵام لێدوانه تونده‌كانی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كه زۆربه‌یان له‌لایه‌ن توركیاوه ئاراسته ده‌كرێن، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌ك بایكۆتی كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌وڵ بۆ شكستپێهێنانیشی ده‌ده‌ن.