هەرێم؛ ئایفۆنی x خرایە بازاڕەوە

(سبەى):

هاوکات لەگەڵ وڵاتانی جیهان ئایفۆنی جۆری (x) خرایە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەممە باوەڕ جەمال، بەرپرسی راگەیاندنی كۆمپانیای ئەسێ‌ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا خستنەبازاڕى نوێترین ئامێرى کۆمپانیاى ئەپڵى راگەیاند.

ئەو جۆرە مۆبایلە بۆ یەكەمین جارە دوگمەی هۆم لەسەر ئایفۆنەكە لادەبرێت و روكاری تەواوی پێشەوە و دواوەی شوشەیە و رامەكەشی بەرزكراوەتەوە بۆ سێ گێگابایت، وەک بەرپرسی راگەیاندنی كۆمپانیاکە ئاماژەى پێکرد ئیستا نرخى مۆبایلەکە لە هەرێمى کوردستان (1599) دۆلارە و وتى :”ئەو نرخە هەرزانترە لەنرخى مۆبایلەکە لە دوبەى”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە