(سبەی):
په‌رله‌مانتارێكی ئۆپۆزسیۆنی ئۆكرانیا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه له‌باره‌ی پۆل مانافۆرت سه‌رۆكی پێشوی بانگه‌شه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و راوێژکاری کوڕی بارزانی بۆ ریفراندۆم، ده‌دات به ئێف بی ئای.
به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان مانافۆرت له رێگی بانكێكی قیرغیزستانه‌وه بڕی (750)هه‌زار دۆلاری وه‌رگرتوه.
مانافۆرت وه‌كو راوێژكاری سه‌رۆكی پێشوی ئۆكرانیا ڤیكتۆر یانكۆڤیچ و پارته‌كه‌ی كاری كردوه پێش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی (2014)دا هه‌ڵبێت بۆ روسیا.
مانافۆرت ئه‌مساڵ به‌پێی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی كوڕی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی كه نازانرێت بڕه‌كه‌ی چه‌نده، وه‌كو بانگه‌شه‌كار بۆ ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مەریكا كاریكردوه.
سه‌رهی لێشچێنكۆ- په‌رله‌مانتاری ئۆكرانی کە زانیارەییەکانی رەوانەی ئێف بی ئای کردوە، دەڵێت: له‌مانگی شوباتی ئه‌مساڵ، هه‌ندێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئۆفیسه‌كه‌ی مانافۆرتم داوه به ئێف بی ئای کە ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه تایبه‌ت بون به ره‌وانه‌كردنی بڕی(750)هه‌زار دۆلار له رێگەی بانكێك له قرغیزستان له‌لایه‌ن كۆمپانیای بێلیزیان بۆ حساب بانكیه‌كه‌ی مانافۆرت له ئه‌مەریكا و له‌و كاته‌وه هیچم پێنه‌گه‌یشتوه له‌باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانه‌وه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشم به (ئێف بی ئای)ه‌وه نه‌كردوه.