بەغدا داوای (34) بیرە نەوتی سحێلا دەکاتەوە

کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان

(سبەی):

هێشتا ژماره‌یه‌ك له‌ بیره‌ نه‌وته‌كانی‌ ناوچه‌ی‌ سحێلا له‌ژێر ده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستاندایه‌ ‌و به‌پێی‌ خه‌مڵاندنه‌كان ئه‌و بیرانه‌ رۆژانه‌ زیاتر له‌ (15) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن.

رۆژنامه‌ی‌ شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ عێراقییه‌وه‌ ئاشكرای كرد؛ سه‌رباری‌ ئه‌وه‌ی‌ حكومه‌تی‌ عێراقی‌ توانیویه‌تی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ كێڵگه‌ ‌و بیره‌ نه‌وته‌كان له‌ كه‌ركوك و مه‌خمور و ناوچه‌كانی‌ موسڵ به‌ته‌واوه‌تی‌ كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام هێشتا ژماره‌یه‌ك بیره‌ نه‌وت هه‌ن له‌ژێر كۆنترۆڵی‌ هێزه‌كانی‌ پارتیدان و راده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ عێراق نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ رۆژنامه‌كه‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرانه‌كردوه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، ئه‌و بیره‌ نه‌وتانه‌ كه‌ ژماره‌یان (34) بیره‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سحێلای‌ نزیك سنوری‌ سوریان، به‌پێی‌ خه‌مڵاندنی‌ حكومه‌تی‌ عێراق رۆژانه‌ سێ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنن، به‌ڵام له‌راستیدا ئاستی‌ وه‌به‌رهێنانی‌ نه‌وت له‌و بیرانه‌ (15) هه‌زار به‌رمیلی‌ رۆژانه‌ی‌ تێپه‌ڕاندوه‌ ‌و له‌رێگای‌ تانكه‌ره‌وه‌ هه‌نارده‌ ده‌كرێن.

 

 

 

١ لێدوان

  1. daway 34 bira nawty s7ela nya brayan Awa 34 bira nawty barzanellaya . tanha yak kas swdy la dahaty am bira nawtana nadiwa bejga la bnamalay barzany u handekysh drawa ba bnamalay talabany wak sadaqaw xer. ja 7ukmat daway aka ya naka hawlaty zarar naka bnamalakanish ba mshury xoyan bxon ba yak du nafar lawanish Shahid be shahidy nawty naw aneyn u tawaw.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە