(سبەی):
ئەمەریکا و روسیا زیاتر لە نیوەی چەکی جیهان دابین دەکەن کە بڕەکەی دەگاتە (55%)ی کۆی چەکەکانی سەر گۆی زەوی.
ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاكسی روسی بڵاوی كرده‌وه، كۆمپانیای روس ئۆبۆرون ئێكسپۆرت كه كۆمپانیایه‌كی حكومییه و له‌گه‌ڵ (700)كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌ی پیشه‌سازی سه‌ربازی په‌یوه‌ندی هه‌یه، له ماوه‌ی (17)ساڵی رابردودا به به‌های (140)ملیار دۆلار چه‌كی فرۆشتوه.
پێشتر سێرگی شیمیزۆڤ سه‌رۆكی كۆمپانیای روستیخ رایگه‌یاندبو، ساڵی رابردو به‌به‌های (13)ملیار و (80)ملیۆن دۆلار چه‌كیان فرۆشتوه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یمانگای ئاشتی جیهان كه ناوه‌نده‌كه‌ی له شاری ستۆكهۆڵمی سویده، (33%) چه‌كی جیهان ئه‌مەریكییه‌و پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه لە فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازیدا، روسیا به‌پله‌ی دوه‌م دێت و (23%)ی چه‌كی جیهان دروستكراوی ئەو وڵاتە، له دوای ئه‌وانیش چین و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا دێن.