(سبەی):
دو تەقینەوەی خۆکوژی لە کەرکوک بارەگایەکی حەشدی شەعبی کردە ئامانج.
په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) له كه‌ركوك رایگه‌یاند: دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دو ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك له شه‌قامی ئه‌تڵه‌س نزیك فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی كه‌ركوك رویاندا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران و (18) کەسی دیكه برینداربون، زۆربه‌ی كوژراو و برینداره‌كان چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌درن.
رایگەیاند: ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌سێكی خۆكوژ بوه و باره‌گای چه‌كدرانی سه‌رایا سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در كه ئێستا له باره‌گاكانی پێشوی پارتی جێگیربون كردوه‌ته ئامانج و ته‌قینه‌وه‌ی دوه‌م لەهەمان گەڕەک و له به‌رده‌م بانكی رافیده‌ین رویداوه.
هاوكات، عه‌قید سابیر عوبێد به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: ئێستا دۆخه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منیه‌كاندایه و دڵنیایی ده‌ده‌ن كه سه‌روماڵی هاوڵاتیان پارێزراو ده‌بێت.
هەر لەوبارەیەوە، عەمید سەعد مەعن، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: تەقینەوەکان دو خۆکوژ لەڕێگەی پشتێنی بۆمبڕیژکراوەوە لەنزیک حسێنیەی خەزعەلی تەمیمی لە شەقامی ئەتڵەسی ناوەڕاستی شاری کەرکوک ئەنجامیانداوە.
ئاشکرای کرد؛ بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بەهۆی هەردو تەقینەوە خۆکوژییەکەوە کەسێک کوژراوە و (16) کەس بریندار بون.