راهێنەرى بایرن: ئەوەى ئەنجامماندا چاوەڕواننەکراو بو

(سبەى):

یۆب هاینکس راهێنەرى بایرن میونخى ئەڵمانى ستایشى ئاستى یاریزانەکانى یانەکەى دەکات و دەڵێت: “ئەوەى ئەنجامماندا چاوەڕوان نەکراوبو”.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یۆب هاینکس راهێنەرى بایرن میونخى ئەڵمانى دواى بردنەوەکەى شەوى رابردویان لە یارى کلاسیکۆى خولى بۆندس لیگا لە دۆرتمۆند کە بەهۆیەوە پێگەى یانەکە لە پلەى یەکەمى ریزبەندى قایمتر بو رایگەیاند؛ ئاستێکى نایابمان پێشکەشکرد، بەرامبەر یانەیەکى زۆرباش”.

وتیشى:”دەبێت دان بەوەدا بنیین کە دۆرتمۆند چانسى باشى هەبو، بەڵام ئێمەش ئاستێکى نایابمان پێشکەشکرد”.

ئاماژەى بەوەشکرد؛ پێش چوار هەفتە هیچ کەسێک چاوەڕوانى ئەوەى نەدەکرد لەم دۆخەدا ئێمە لە پیشەنگى ریزبەندى ببینێت بە جیاواوى چوار خاڵ لە لایبزێک و شەش خاڵ لە دۆرتمۆند، بۆئەوەش کارى باشمان ئەنجامدا، هیوادارین و هەوڵ دەدەین بۆ ئەنجامى باشتریش”.

دواى دورخستنەوەى ئەنچیلۆتى و گەڕانەوەى هاینکس بۆ سەرکردایەتى بایرن میونخ، یانەکە بە دۆخێکى جێگیردا تێدەپەڕێت و گەڕاوەتەوە بۆ پێشکەشکردنى ئاستى بەرز و کێڕکێ لەسەر بەدەستهێنانى نازناوەکان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە