(سبەی):
ئه‌مینداری حیزبوڵای لوبنانی له‌وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، سعودیه‌ی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری لوبنانی ناچاركردوه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند؛ ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵوێستی سه‌عد حه‌ریری خۆی نه‌بوه و بەڵکو سعودییە لە پشت دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی لوبنانەوە بوە.
وتیشی: ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه بۆ رێگه به‌و پیاوه نه‌درا بگه‌ڕێته‌وه بۆ لوبنان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
جەختیشی کردەوە لەوەی، ده‌قی نوسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌کەی سەعد حەریری لوبنانی نه‌بو، چونكه ئەوان شاره‌زای ئه‌ده‌بیاتی یه‌كترین و ئه‌و ده‌قه سعودیه نوسیبوی.
رونیشیکردەوە، هیچ هۆكارێكی ناوخۆیی له لوبناندا نیه بۆ ئه‌وه‌ی سەعد حەریری ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، بەڵکو پێویسته به‌دوای هۆكاره‌كه‌دا بگه‌ڕێن له سعودیه کە ئایا هۆكاره‌كه له‌ناوخۆی سعودیه‌دایه‌و ململانێی نێوان شازاده‌كانه له‌سه‌ر ته‌ختی شاهانه؟ له‌نێوان شازاده‌ی جێ‌نشین و نه‌وه‌كانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌دایه؟.