هێشتا دەرفەتی دەستکاریی کردنی پرۆژەی بودجە ماوە

زانا رۆستایی

(سبەی):

پەرلەمانتارێکی کورد پێیوایە؛ په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ بودجه‌ به‌بێ‌ ئاماده‌بونی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ مانای ئەوەیە دەرفەتی دەستکاریی کردنی هەیە و عه‌بادی‌ بودجه‌ وه‌ك كارتی‌ فشار به‌كارده‌هێنێت

زانا رۆستایی‌، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، به‌ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی‌ پرۆژەی بودجەی ساڵی (2018)ی عێراق،‌ به‌بێ‌ ئاماده‌بونی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سەرۆک وەزیرانی عێراق مانای‌ ئه‌وه‌یه‌ ده‌رفه‌تی‌ ده‌ستكاری كردنی‌ تێدا ماوه ‌‌و عه‌بادی‌ ده‌یه‌وێت وه‌كو كارتێكی‌ فشار بەرامبەر هەرێمی کوردستان به‌كاریبهێنێت.

وتیشی‌ :”هه‌رێمی‌ كوردستان ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ردا هیچ فشارێك بخاته‌ سه‌ر به‌غدا، به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه‌ په‌نا بۆ دادگای‌ فیدراڵی‌ نابات”.

پێشتریش زانا رۆستایی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بە (تۆڕى میدیای گۆڕان)ى راگەیاند؛ بڕیاری ئابوری سەربەخۆی هەرێمی كوردستان، ئامانجەكەی پاراستنی بەرژەوەندی چەند كەسێك بوە‌ و لە كاتێكدا ئەو بڕیارە درا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بنەمایەكی ئابوری سەربەخۆی تێدا نەبو، لەبەرئەوە شكستیهێنا ‌و گەورەترین زیانی بە هەرێمی كوردستان گەیاند.
ئەو پەرلەمانتارە جەختی کردەوە؛ ئەو بڕیارە بێ دیراسە و لێکۆڵینەوە دراوە و بڕیارێکى سەرپێى و بەرژەوەندى چەند کەس و لایەنیک بو، باس لەوەش دەکات سەربارى ئەو بڕیارە هەڵەیەدەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان نەیانتوانیوە سیاسەتێکى باس لە بەرژەوەندى تەواوى خەڵکى کوردستان پەیڕەو بکەن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە