لەسەر ئەم وێنەیە لە کارەکەی دەرکرا

(سبەی):

بەڕێوەبەری فرۆشتن لە یەکێک لە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا لە کارەکەی دورخرایەوە، دوای ئەوەی بە دەستی ئاماژەی “ناشرین”ی بۆ کاروانی ئۆتۆمۆبێلەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کردبو.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویکردەوە، جولی بریکسمان کە تەمەنی (50) ساڵە، لە یەکێک لە شەقامەکانی ڤێرجینیا پایسکیلی لێخوڕیوە و لەوکاتەدا کاروانی ئۆتۆمۆبێلەکانی ترەمپ بەلایدا رۆشتون کە بەڕێوەبون بۆ یاریگای گۆڵف لە پشوی کۆتایی هەفتە.

بریکسمان وتی” لەو ساتەوەختەدا وتم دیسان یاری گۆڵف؟، هەروەها بیرم لە کارەساتی گەردەلولەکەی بۆرتۆریکۆ دەکردەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەو بیرکردنەوەیەدا بوم و کاروانی ئۆتۆمۆبێلەکانی ترەمپم بینی کە دەچون بۆ یاری گۆڵف، هەرگیز بیرم نەدەکردەوە لەو ساتەوەختەدا ئەو وێنەیە بگیرێت کە بەدەستم ئاماژەم بۆ ترەمپ کردبو”.

ئەو وێنەیە بە خێرایی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی و بەهۆی ئەو وێنەیەوە، ئەو کۆمپانیایەی کە جولی بریکسمان کاری تێدا دەکرد، لە کارەکەی دوریان خستەوە بە پاساوی ئەوەی جولی پێشێلی بنەما ئاکارییەکانی کردوە، بەڵام وەک جولی دەڵێت: ئەو وێنەیە لە کاتی دەوام و کاری کۆمپانیاکەدا نەگیراوە و لێشی پەشیمان نیە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە