(سبەی):
ململانێی كۆمپانیا جیهانییه‌كانی نه‌وت له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به به‌شێكی گرنگی ئه‌و روداوانه داده‌نرێت كه به‌هۆیه‌وه ریفراندۆم ئه‌نجامدرا و پاشان روداوه‌كانی (16) ئۆكتۆبه‌ر و له‌ده‌ستدانی زۆرینه‌ی خاكی كوردستان و سه‌رچاوه گرنگه‌كانی ئابوری هرێمی كوردستانتی لێكه‌وته‌وه، كه رێككه‌وتنی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای روزنه‌فتی روسیا خاڵی وه‌رچه‌رخانی ململانێكان و هه‌نگاوه‌كانی سه‌ره‌تای ئه‌و شكسته‌بو كه حكومه‌تی هه‌رێم لێی به‌رپرسیاره.
گرێبه‌ستی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسیا كێشه‌ی ئابوری بۆ هه‌رێم دروستده‌كات و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش گرێبه‌سته‌كه ره‌تده‌كاته‌وه و به نایاسایی داده‌نێت.
رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له راپۆرتێكدا كه حسێن جه‌مۆ نوسیویه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، هه‌رێمی كوردستان له مانگی شوباتی رابردودا چه‌ند رێكه‌وتنێكی كردوه بۆ قه‌رزكردنی بڕی سێ ملیار دۆلار له كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسیا به گه‌ره‌نتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم له ئاینده‌دا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌وه‌ی رویدا ململانێی نێوان كۆمپانیا جیهانییه‌كانی نه‌وت بو له عێراق و هه‌رێم.
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش له روسیا باس له‌وه‌ده‌كات كه، میدیاكانی روسیا ئه‌وه‌یان ئاشكراكردوه كه حكومه‌تی هه‌رێم دو ملیار دۆلاری پێشه‌كی له كۆمپانیای رۆزنه‌فت وه‌رگرتوه.
سایتی سه‌وت ئه‌لعێراقش له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردوه كه هه‌ولێر گرێبه‌ستێكی به به‌های سێ ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رۆزنه‌فت ئیمزا كردوه بۆ وه‌به‌رهێنان له بواری نه‌وتدا و به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه كۆمپانیای رۆز نه‌فت پێشه‌كی ملیارێك دۆلار ئه‌دات به حكومه‌تی هه‌رێم تا له‌بری قه‌رزه‌كانی بیداته‌وه به كۆپمیانیای دانه غاز، ملیار دۆلاری دوه‌میش بۆ بونیادنانی بۆری گواستنه‌وه‌ی غاز بۆ به‌نده‌ری جیهان له توركیا به‌كارده‌هێنرێت و ملیاری سێیه‌میش بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌ر پێنج كێڵگه‌ی نه‌وتی ئاڤانا و بای حه‌سه‌ن و میران و عه‌ین زاله و باجوان به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام دو ملیاره‌كه وه‌رنه‌گیراوه و پرۆژه‌ی بۆری غازه‌كه ده‌ستیپێنه‌كردوه و هه‌ندێك له كێڵگه نه‌وتییه‌كان ئێستا كه‌وتونه‌ته ژێر كۆنترۆڵی هێزه عێراقییه‌كان.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند وه‌زاره‌تی نه‌وت زۆر بایه‌خ به گرێبه‌ستی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای رۆزنه‌فت نادات و ئاگاداری ورده‌كارییه‌كه‌ی نییه و هه‌ر گرێبه‌ستێكیش له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت و حكومه‌تی فیدراڵی ئیمزا بكرێت نایاساییه.
حسێن جه‌مۆ له نوسینه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ی حه‌یات ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رۆزنه‌فت گرفتی راسته‌قینه‌ی به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمه و به سه‌ره‌تای دروستبونی ئه‌و كێشه سیاسییانه داده‌نرێت كه بونه هۆی شكستی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و ده‌ستبه‌رداربونی ئه‌مریكا له هه‌رێم.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی نۆڤۆستی روسی ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و گرێبه‌سته‌شی خسته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم و وتیشی به‌مزوانه كیڵگه‌ی خورمه‌ڵه‌ش كۆنترۆڵده‌كه‌نه‌وه و رایگه‌یاند حكومه‌تی عێراق بۆچونی وایه كه نه‌وتی عێراق پێویسته ته‌نیا له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده‌بكرێت.