(سبەی):
سوپای سوریا به پشتیوانی چه‌كدارانی حیزبوڵای لوبنان و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شارۆچكه‌ی (ئه‌لبوكه‌مال) له‌سه‌ر سنوری عێراق كۆنترۆڵ دەکەنەوە كه دوایین پێگه‌ی داعش بو له سەر سنوری عێراق و سوریا.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای سوریا هه‌واڵی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی پشتڕاست كردوه‌ته‌وه و به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه، چه‌كدارانی حیزبوڵای لوبنان رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بوه له كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌لبوكه‌مالدا و سه‌دان چه‌كداریان به‌شداریان لە شەڕی ئەو شارۆچكه‌یه‌دا كردوه.
به وته‌ی ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراقه‌وه چونەتە ناو خاكی سوریا و به‌شدارییان له كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌لبوكه‌مالدا كردوه.
شانەی راگەیاندنی جەنگی سوریاش، دیمەنێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە چەکدارانی حەشدی شەعبی و رژێمی سوریا بەیەک دەگەنەوە لەسەر سنوری عێراق و سوریا و سەرکەوتنیان بەسەر داعشدا لەناوچەکە رادەگەیەنن.