میسی؛ چاوەڕوانی منداڵی سێیەمە

میسی و خێزانەکەی

(سبەی):

لیۆنیڵ میسی، ئەستێرەی ئەجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و ئەنتۆنێلای هاوسەری چاوەڕوانی منداڵی سێیەمیانن.

لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی (TYC)ی ئەرجەنتینی، لیۆنێڵ میسی رایگەیاند: لەگەڵ ئەنتۆنێلای هاوسەری چاوەڕوانی لەدایک بونی منداڵی سێیەمیانن و بڕیاریاندا بەردەوام بن لە وەچە خستنەوە.

میسی و ئەنتۆنێلا دایک و باوکی دو کوڕن بەناوەکانی تیاگۆی پێنج ساڵ و ماتیۆی دو ساڵ و بەپێی سەرچاوەکانی تەلەفزیۆنەکە منداڵی سێیەمیان کوڕە.

لەئێستادا میسی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە روسیایە، بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانەی تۆپی پێی لەگەڵ هەڵبژاردەی روسیا لە یاریگای لۆجینگی مۆسکۆی پایتەخت، بڕیاریشە هەردو هەڵبژاردە لە یەکەم یاری مۆندیالی ساڵی (2018) لەهەمان وڵات روبەڕوی یەکتر ببنەوە.

بڕیارە هەر لە مۆسکۆ، هەڵبژاردەی ئەجەنتین و نەیجیریا یارییەکەی دۆستانە پێکەوە ئەنجام بدەن.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە